.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

سەڕای بڕینی کۆمەک پەنابەران ناگەڕێنەوە

تەنها ١٠٠ پەنابەر گەڕاونەتەوە
1:10 min

لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بوو بەیاسا کە هەر پەنابەرێک داوای مافی پەنابەرییەکەی ڕەت بکرێتەوە کۆمەکەکەی دەبڕرێ. هاوکات لەکەمپەکانیش دەر دەکرێ.

سەرەڕایی تووند کرنەوەی یاسا و ئەم گۆڕانکاریانە، بەڵام ئاشکرا بووە کە ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەریەکەیان ڕەتکراوەتە وکۆمەکەکەشیان بڕاوە بەڕێژەیەکی زۆر کەم دەگەڕێنەوە.

لە کۆی ٢٥٠٠ پەنابەر کە ئەو یاسایە دەیان گرێتەوە تەنها ١٠٠ پەنابەر هەتاوەکو ئێستا لە پاش بڕینی کۆمەک و دەرکردنیان لە کەمپەکان بڕیاریانداوە سوید بەجێ بێهێڵن. هاوکات ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ پەنابەریش لەپاش ئەوەی بڕیاری دەکردن و کۆمەک بڕینیان بۆ دەرکراوە بێسەر و شوێن بوون.

زیاتر لە ٤٠٠ کەیسی دەرکردن تایبەت بە پەنابەران لەلای دەستگەی دەست بەسەراگرتنی ماڵ و سامان (Kronofogden) ماوەتەوە.

تووند کردنەوەی ئەو یاسایەش بۆ ئەوە گڕایەوە کە دەستگەی کۆچی سوید کەمپەکانی بۆ چۆڵ بکرێت. هەروەها ڕێژەیەکی زیاتر لەو پەنابەرانەی مافی پەنابەریان پێ نادرێ بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنەوە یان بۆ ئەو وڵاتەی یەکەم جار پەنجەمۆری لێ وەرگیراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".