.
وێنە: شاهۆ موانی

هەفتەی پەیامنێرانی دەرەوە وڵات بەڕێوەدەچێ

"لە ئۆگەندا پۆلیسی ئاسایش بە دوامەنەوە بوو"
11 min

ئەم هەفتەیە تایبەتە دەبێت بە پەیامنێرانی ڕادیۆی سوید کە لە دەرەوە وڵاتەوە ڕۆماڵی هەواڵەکان دەکەن.

هیوا عەبدیلزادە کە پێشووتر هاوکاری بەشی کوردی ڕادیۆی سوید بووە ئەمڕۆ لە پەیامنێری دەرەوەی وڵات ڕایۆی سوید. عەبدیلزادە یەکێکە لەو پەیامنێرانەی کە لە ماوەی ئەم هەفتەدا کە لەگەڵ هاوکارنی سیمناری تایبەت بەڕێوەدەبەن. هاوکات چاوی بە بیسەرانی ڕادیۆ سوید دەکەوێ بۆ تاوتوێکردنی و باسکردنی ئەو پرس بابەتانەی کە ڕۆماڵیان دەکات. هیوا عەبدیلزادە باسی لەو کاتە کرد کە لە وڵاتی ئۆگەندا لە ئەفەریقا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرت بوون. عەبدیلزادە دەڵێ.

- لە ئۆگەندا پۆلیسی ئاسایش بە دوامەنەوە بوو و بەردەوام لێمانیان دەپرسی کە چی کارەین و بۆ چی ئەو کارانە دەکەی، ئەمە سەرڕایی ئەوەی پشتگیری یاسایمان پێدرابوو هەتاوەکو ڕێپۆرتاژ لەسەر ژیانی هەژاری و ڕەوشی ئافرەتان دروست بکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".