یاسا

سوید لە دادگای ئەورووپا لە کەیسی خێزانێکی عێراقیدا شکستی هێنا

1:26 min

بەپێی دادگای ئەورووپا ئەو خێزانەی دەستگەی کۆچی سوید بڕیاری دەرکردنی لەسویددا دابوو، لە سوید دەمێننەوە.

ساڵی ٢٠١١ خێزانێکی عێراقی هاتوونەتە سوید. ئەو خێزانە لە ئێستادا لە دایک و باوک و منداڵێک پێکهاتوون. بەڵام بەر لەوەی بۆ سوید بێن، بەپێێ دادگایەکە باوکەکە لە بەغداد لەگەڵ ئەمەریکییەکاندا کاری کردووە. ئەمەش بووە بەهۆی ئەوەی کە هەوڵی کوشتنی چەندین جار دراوە. ساڵی ٢٠٠٨ هەر لەبەغداد تەقە لە خۆی و کچەکەی دەکرێ. کچەکەی دەکوژرێ و خۆی ڕزگار دەبێ.

هەرچەندە دەستگەی کۆچی سوید و دادگای کۆچی سوید ڕوونیان کردبووەوە کە بڕوایان بەڕووداوەکە هەبوو. سەرەڕای ئەوەش دەستگەکە وڵاتی عێراقی بە ئارام لە قەڵەم داوەو بریاری دەرکردنی ئەم خێزانەی لە سوید دەرکردووە.

 خێزانەکەش داوای تێهەڵچوونەوەی کەیسەکەیان لە دادگای بەرزی ئەورووپا کردۆتەوە. ئەمڕۆش دادگای ئەورووپا بڕیاریدا کە ڕەوشی عێراق هەتاوەکو ئێستا خراپە. هاوکات ئەو خێزانەش لە عێراق هەڕەشەیان لەسەرە. لەبەر ئەم هۆکارانە دادگای ئەورووپا بڕیاریدا کە ئەو خێزانە دەبێ لە سوید بمێننەوە و بانێ دەربکرێن.

 لە ئێستاشدا دەستگەی کۆچی سوید ‌هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ بڕیاری دادگاکە دەکات کە ئەم بڕیارە چی کاریگەریەکی لەسەر سوید و پرسی ئەو پەنابەری عێراقیانەی دیکە هەیە.