جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێتە سوید

1:02 min

جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمشەو دەگاتە سوید.

بڕیارە ئەمشەو جۆ بایدن بگاتە ستۆکهۆڵم و سبەینێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن دا کۆببێتەوە. لوێڤێن پێشووتر باسی لەسەردانی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سوید کردووە کە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵیاندا بەڕێوەدەبەن. گرنگترین تەوەری گفتووگۆکانیشیان پرسی کۆچ و کۆچبەران دەبێ.

 بێجگە لەو پرسانە چەندین پرسی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکەن. سەبارەت بە ڕێژەی زۆر بابەتەکان کە ئاماژەی پێکراوە سوید و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەری گفتووگۆ بکەن پەیوەندی بەو کۆبوونەوەوە هەیە کە بڕیارە لە کۆتای مانگی نۆدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆباما لە شاری نیۆرک ڕێکی بخات.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەو خۆشحاڵە بایدن سەردانی سوید دەکات. هاوکات تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پەیوەندی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی سوید بەدەگمەن هێندە باش بووە وەک ئێستا.