هاتووچۆ لە ستۆکهۆڵم زەحمەت دەبێ

0:51 min

بەهۆی سەردانی جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ستۆکهۆڵم چەندنین شەقام دادەخرێن.

پێدەچی تۆ ئەمڕۆ تەنها نەبیت لە نێو مێترۆ یان تونێلبانەکانی ستۆکهۆڵم دا. لەبەر ئەوەی چەندین ڕێگە وشکایی و ئاوی نێو شاری ستۆکهۆڵم ئەمڕۆ دادەخرێن و هیچ ئۆتۆمبیل، ئۆتۆبووس، کەشتی و بەلەمی بچووک بەهۆی پاراستنی ئاسایشەوە ڕێگەی هاتووچۆیان پێنادرێ.

بۆ نمونە شەقامی هامنگاتان. ناوندی شار و گاملاستان، دەوروبەری ستروێمکایێن. هەروەها ڕێگەی نێوان ناوندی شار و  فرۆکەخانەی ئارلەندا گەریگەری لەسەر دەبێ.

 جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوێنی گەشتە شاری ستۆکهۆڵم و بڕیارە ئەمڕۆ چاوە بە سەرۆکوەزیران ستێفان لوێڤێن بکەوێت.