یارییە ڕاگیراوەکە بەبەرژەوەندی یانەی ئویستەرشوند شکایەوە

1:12 min

کۆمیتەی دیسیپلینی یەکێتی تۆپی پێی سوید لەسەر ئەوە یارییەی کە بەهۆی هێرشی هاندەرێکەوە ڕاگیرا بوو بڕیاری لە بەرژەوەندی یانەی ئەوێستەرشووند دەرکرد.

کۆمیتەی دیسیپلین دەرئەنجامی یارییەکەی نێوان یۆنشوێپینگ و ئوستەرشووند بە سفر بە سێ لە بەرژەوەندی ئوێستەرشووند کۆتای پیهێنا. 

جێگەی باسە چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە یاری نێوان یانەی یۆنشوێپینگ سوێدرا و ئوێستەرشوند ئێف کۆ دا هاندەرێک هێرشی کردە سەر گۆڵپارێزی یانەی ئەوێستەرشووند. هەرچەند یارییەکە لە کاتی یاسیی خۆی تەنها یەک خوولەکی مابوو، بەڵام دادوەری یارییەک بڕیاری ڕاگرتنی یارییەکەی دا. ئەو کات دەرئەنجامی یاریەکە یەکسان بوو واتە یەک بە یەک بوو. پاشان یاریزانانی ئوێستەرشووند بڕیاریاندا یاری نەکەن.

ئەمڕۆش کۆمیتەی دیسیپلینی یەکێتی تۆپی پێی سوید بەزۆرینەی دەنگ دەرئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی یانەی ئوێستەشووند کۆتای پێ هێنا.