.
.شەقامی شوێپێنهامنسڤێگێن لە شاری مالموێ

بەهۆی نەبوونی خانوو خوێندکاران فریوو دەدرێن

بەساختە ١٨٠٠٠ کرۆنیان لێ وەرگرتووە
1:27 min

لە شاری مالموێ ٢٣ کەس ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی خانوویەک تۆمار کردبوو کە خانووکە لە ڕاستیدا بوونی نەبووە. هاوکات ئەو کەسانە پێشەکیشیان داوە.

 کاتێک بڕیار بووە کلیلی خانووەکە وەرگرن ئاشکرا بووە کە ئەو کارە ساختەیە و ئەو کەسەی خانووەکەی کاتی خۆی نیشانداون خاوەنی خانووەکە نەبووە. بەڵکو کەسێکی دیکە خاوەنیەتی.

 یەکێک لەو کەسانە سەرەتا ١٢٠٠٠ کرۆنی وەک پێشەکی بۆ ئەوەی خانووەکەی لەدەست نەچێ بەو کەسەی کلیلی خانووەکەی پێ بووە داوە. پاشان پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەو دەبێ ٦٠٠٠ کرۆنی دیکە بۆ کرێی یەکەم مانگی خانووەکە ڕادەستی ئەو کەسە بکات. واتە بەگشتی ١٨٠٠٠ کرۆنی داوە و خانووشی وەرنەگرتووە.

لە ئێستادا زۆربەی ئەو کەسانە سکاڵایان لەسەر ئەو ساختەکارییە تۆمار کردووە و ئومێدەوارن بانک پارەکەیان بەشێوەیەک بۆ بگەڕێنێتەوە. بەپێی پۆلیس هەتاوەکو ئێستا کەسیان لەسەر ئەو ساختەکاریە دەستگیر نەکردووە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".