کچان و کوڕان بەجیا بەشداری وانەی وەرزشیان کردووە

1:56 min

ده‌ستگه‌ی پشکنینی فێڕگاکان ڕێگەی بە خوێندنگەیەیکی ئازاد کە ڕوانگەی ئیسلامی پەیڕەو دەکات دادەت کە کوڕان و کچان بەجیا بەشداری وانەی وەرزش بکەن. وەزیری پەرەردەش لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ.

لە پاش ئەوەی ده‌ستگه‌ی پشکنینی فیڕگاکان (skolinspektionen) داوای قوتابخانەیەکی ئازادی ئیسلامی لە شاری ستۆکهۆڵم سەبارەت بەجیاکردنەوە کچان و کوڕان لە وەرزشدا پەسەند کردبووە، وەزیری پەروەردەی سوید گوستاڤ فریدولین هاتە دەنگ. فریدوولین پەسەند کردنی ئەم بڕیارەی لەلایەن ده‌ستگه‌ی پشکنینی فیڕگاکان (skolinspektionen) خستە ژێر پرسیارەوە. وەزیری پەروەردە بەئاژانسی هەوڵەکانی تێ تێ ڕاگەیاندووە کە هەموو قوتابخانەکانی سوید پەربرسیارێتی ئەوەیان لە ئەستۆدایە کە بۆ پرسی یەکسانی کار بکەن. ئەمەش پێچەوانەی ئەو یاسایەیە.

جێگەی باسە کە ده‌ستگه‌ی پشکنینی فیڕگاکان ڕایگەیاندووە بڕیارەکەی ئەوان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ویستویان کچان لە وەرزش بێ بەش نەبن.

هاوکات مامۆستای وەرزشی ئەو قوتابخانە ئیسلامییە رۆژنامەی مامۆستایاندا رایگەیاندووە کە کچان هەست بە ئارامی دەکەن و چالاکترن کاتێک لە وانەی وەرزشدا کوڕانیان لەگەڵ دا نییە.

سەبارەت بەو لێکدانەوەش وەزیری پەروەردە فریدوولین هەر بە تێ تێ ڕاگەیاندووە کە ئەو بڕوای بەو لێكداوەنەوەیە نییە.

ئاماژەی بەوە کردووە "کە ئەوە کێشەی ئارامییە لە نێوان کچان و کوڕاندا لە قوتابخانەکەدا و دەبێ چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، نەوەک لە یەکیان جیا بکەنەوە. ئەمە خۆ دیزینەوەی لە یاسای خوێندنگەکان و  بەرپرسیارییەتەییەکە".

 هەروەها باسی لەوەش کردووە کە یاسای خوێنگەکان لە ڕوانگەی یەکسانییەوە زۆر ڕوونە و دەبێ ڕەچاو بکرێت. هاوکات تیشکخراوەتە سەر ئەوە کە پێداچوونەوە بەیاسادا بکەن.