تووندوتیژی لە نێوان هاندەرانی داڵکورد و سیریانسکا ڕوویدا

2:12 min

یانەی داڵکورد لە خولی تۆپی پێی پلە دووەکانی سویددا (Superettan) ڕووبەڕووی سیریانسکا ئێف سێ بووەوە.

دوێنی یانەی داڵکورد لە یاریگای خۆیدا (دومەرڤاڵین) بە ئامادەبوونی هاندەرێک زۆر میواندری یانەی سیریانسکا ئێف سێی کرد.

لە بەشی یەکەمی یارییەکەدا یانەی داڵکورد دەیوست دەرئەنجامێک لە بەرژەوەندی خۆی تۆمار بکات. لەبەر ئەوەش بەردەوام هێرشی دەبرد. لە خوولەکی ٢١ دا یاریزانی یانەی داڵکورد ئایدن لەلایەن یاریزانی سیریانسکا ئەلیکساندێر میشێل بەزەویدا درا.

ئەمە بوو بەهۆی پیدانی کارتی سوور بە  ئەلیکساندێر میشێل و دوورخستنەوەی لە یاریگا. هەموو یارییەکە یانەی سیریانسکا بە یاریزانێک کەمترەوە یاریان کرد.

هەر لەبەشی یەکەمی یارییەکەدا بەهۆی پێکدادانی هاندەرانی هەر دوو یانەکەوە  دادوەری یارییەکە ناچاربووە یارییەکە بۆ ماوەی چەند خوولەکێک ڕاگرێ، پاشان دەستی پێکردووە. دەرئەنجامی بەشی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە بەشی دووەمی یارییەکەدا داڵکورد هەموو هێزێکی خۆی بردە بەردەم هێڵی بەرگری یانەی سیریانسکا.

لە خوولەکی ٧٦ دا یانەی داڵکورد لە ڕێگەی یاریزان یەسپێر نیهۆڵم توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات. بەڵام هێندەی نەخایاند سیریانسکا توانی لە ڕێگەی یایزان ماتیاس ماتێ وە گۆڵی یەکسانی تۆمار بکات. پاشان داڵکورد هێند دیکە هێڵی هێرش بەری بەهێز تر کرد. لە خوولەکی ٨٨ داڵکورد توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن تۆمار بکات.  دەرئەنجامی یارییەکە بە ١-٢ لە بەرژەوەندی داڵکورد کۆتای هات.

لە پاش یارییەکە پۆلیسی ڕایگەیاندووە کە تووندوتیژی لە نێوان هەندەرانی هەر دوو یانەکە ڕوویداوە. هاوکات هێرش کراوەتەوە سەر پۆلیس. لە ئێستادا چەندین سکاڵا لەلای پۆلیس لە سەر تاوانی تووندوتیژو هێرشکردنە سەر پۆلیس تۆمار کراوە. لیژنەی وەرزشی شارەوانی بۆرلێنگێ ڕایگەیاندووە کە یاریگاگە زیانی زۆری پیگەشتووە، بەتایبەت لەلایەن هەندەرانی یانەی سیراینسکاوە کە تەقەمەنی ئاگراوی و دوکەڵاویان هەڵداوەتەوە نێو یاریگاکەوە.