نوسەرانی سوید لەسەر ڕۆژنامەوانی زیندانی کراو لە تورکیا دێنە دەنگ

1:40 min

چەندین ڕێکخراوی سویدی سەبارەت بەو نوسەر و ڕۆژنامەوانانەی کە لە پاش کودەتا سەربازییەکی تورکیا زیندانی کراون خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ١-٩-٢٠١٦ خۆپیشاندان لە دەرەوەوە باڵێۆزخانەی تورکیا لە شاری ستۆکهۆڵم کاتژمێر ١١:٣٠ ئەنجام بدرێ.  هەریەکە لە ڕێکخراوی قەڵەمی سوید (Svenska PEN)، ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر (Dagensnyheter), سەندیکایی ڕۆژنامەوانانی سوید(Journalistförbundet)، ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور (Reportrar utan gränser)، سەندیکای نوسەرانی سوید (Sveriges författarförbund)، کۆمیتەی هاوکاری سویدیی بۆ پرسەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیا

(Svenska stödkommittén för mänskliga rättigheter i Turkiet)  و چەندین چالاکەوان و ڕۆژنامە و ڕێکخراوی مرۆڤدۆستی دیکە ئەو خۆ پشاندانە ئەنجام بدەن.

جێگەی باسە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەنگەیاندووە کە هەتاوەکو ئێستا ٨٩ ڕۆژنامەوان لەلایەن فەرمانگە حکومییەکانی تورکیاوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە. یەکێک لەو ڕۆژامەوانانەی ئێستا لە زینداندایە ڕۆژامەوانی تورک-سویدی شاهین ئاڵپایی تەمەن ٧٢ و ساڵە. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە گومانی تێوەگلانیان لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیا خراوەتە پاڵ. هەروەها تیشکیان خستۆتە سەر ڕەوشی مێدیاکانی لە تورکیادا کە هەتاوەکو دێ ڕوو لەخراپ بوون دەکات. بەتایبەت ئەوانە سەر بە حکومەتەکەی ئەردۆغان نین. لەبەر ئەوەش ڕێکخراوە سویدییەکان ئەم کارە بەمەترسیدار و ناپەسەن لەقەڵەم دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista