.
وێنە: ADAM IHSE / EXPONERA

”دەبێ وەختی مانەوە لە گرتووخانەکان سنووردار بکرێ”

١٢ کەس زیاتر لە ساڵێکە لە گرتووخانەدان
1:28 min

ئەو کەسانەی کە تاوانێکیان ئەنجام داوە و حووکمی دەرکردنیان بۆ دەرچووە، هەدندێک جار لە چاوەڕوانیی دەرکردندا ماوەیەکی زۆر لە دوای تێپەڕاندنی سزاکەیان لە گرتووخانە (Häkte) دەمێننەوە.  

بەڕیوەبەری گشتی یەکێتی یاسازانانی سوید ئان ڕامبەری دەیەوێت لە ڕێگەی گۆڕینی یاسەوە گۆرانکاری بەسەر ئەم دۆخەدا بێت، ئەگینا مەترسی ئەوە هەیە مەودای گرتووخانەکان لە سزاکە درێژتر بیت. ئەمە تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە دووای تێپەڕاندنی سزاکەیان حووکمی دەرکردن لە سویدیان بۆ دەرچووە. ئێتر دوای ئەوەی حووکمەکەیان تەواو دەبێ، لە چاوەلەلڕوانی پڕۆسەی دەرکردندا ماوەیەکی زۆر لە گرتووخانەکان دەمێننەوە. بۆیە دەبێ وەختی مانەوە لە گرتووخانەکاندا سنووردار بکرێن.

بەڵام حوکوومەت لەگەڵ ڕامبەری هاووبیر نییە و وەزیری داد مۆرگان یوهانسۆن لە ئیمەیلێکدا بۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سیود ئێکۆتی نووسی کە باسی یاساگۆڕین لە ئارادا نییە.

جێی ئاماژەیە ١ کەس لەو ٤٣ کەسەی کە ئەمڕۆ لە گرتووخانەدان زیاتر لە ساڵێکە لەوێ ماونەوەتە دوای تێپەڕاندی سزاکەیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".