.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

دادستێن هیچ زانیاریەکی تازەی لە بارەی دۆزی ئاسانژ پێ نەبوو

ئاسانژ حووکمی دەسبەسەرگتنی لە سوید بۆ دەرچووە.
1:39 min

 ئەمڕۆ کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ دەزگای دادستێنیی گشتیی (Åklagarmyndigheten) لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنییدا زانیاریی تازەی لە بارەی دۆزی ئاسانژ ئاشکرا کرد.

دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس جولیان ئاسانژ گومانی دەستدرێژی سێکسی لەسەرە. گوومان دەکرێت ئەم دەستدرێژییە ساڵی ٢٠١٠ لە سوید ڕووی دابێت و تا ئێستا لێپێچینەوەی لەگەڵ نەکراوە. ئاسانژ ساڵی ٢٠١٢ لە ترسی ئەوەی نەدرێتەوە دەستی ئامریکا هەڵهات بۆ لەندەن و پەنای بردە باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر.

دادستێن ماریان نی ئەو کات  دژایەتی لێپێچینەوەی لەگەڵ ئاسانژ دەکرد کاتێک لە باڵیۆزخانەی ئێکواداۆر لە لەندەن بوو، بەڵام مانگی مارسی پار بۆچوونی گۆڕی و مانگی ئاگوست ڕایانگەیاند کە بە زووترین کات ڕێکەوتێک بۆ لێپێچینەوە دیاریی دەکرێت. بەڵام ئاسانژ لە بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سوید لەو بڕوایەدا نەبوو ئەم کارە بکرێت و گوومانی دەستدرێژی ڕەد کردەوە.

کاتژمیر ١٤.٠٠ کۆنفەرانسی چاپەمەنی دەستی پێ کرد.

لە دەستپێکی کۆنفەرانسەکەدا دادستێن ماریان نی بە دۆخەکەدا چووەوە و ڕایگەیاند ئاسانژ هێشتا گوومانی دەستدرێژی سیکیسی لەسەر ماوە و لە سوید حووکمی دەسبەسەرگتنی بۆ دەرچووە. ماریان نی ساڵانێکە هەوڵی لێپرسینەوە لەگەڵ ئاسانژ دەدات بەڵام سەرناکەوێ. چوونکە دەبێت لەگەڵ دۆزگەر یان دادستێنێکی ئێکوادری لێپرسینەوەکان ئەنجام بدات.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".