Fördubbling av incidenter på två år. Foto: Josipa Kesic/Sveriges radio
وێنە: Josipa Kesic

تووندوتیژی لە خانەی گەنجان زیادی کردووە

تووندوتیژی و هەڕەشەکردن  لەو خانانەی کە ئەرکی سەرپەرەشتی و بە خێو کردنی گەنجانیان بە ئەستۆیە لە ماوەی دوو ساڵدا دووبەرابەر زیادی کردووە.

ئەمە کاردانەوەی ڕاستەوخۆی بیجێگایی و ئەو دۆخەی ئێستایە. هەموو جێگاکان پڕن و ئەمەش تەنها ڕەنج و ستریس بۆ کارمەندەکان زیاد دەکات بە ڕای ستێفان هاسەلفۆرش لە سەندیکای خزمەتگوزاریی، هاتووچۆ و پەیوەندیی ئەلەکترۆنی (Seko) 

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ٢٠١٥ی بەرێوەبەرایەتی ئینستیتیوتی دەوڵەت دەردەکەوێ کە ڕووداوەکانی شەڕ و هەڕەشە لەماوەی ٢ ساڵدا دووجار زیاتر بوون.

بۆ چارەکردنی ئەم کێشەیە کریستەر پێدەرسەن لە بەرێوەبەرایەتی ئینستیتیوتی دەوڵەت دەلێت هەرچی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ ڕێگریی لەم دۆخە، بۆ نموونە چەند کۆرسێک بەڕیوە دەبەین بۆ پێشگیری لە تووندوتیژیی و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکییەکاندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".