.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

پەیوەندیکردن بەهۆی تاوانی شەرەفەوە زۆر زیادی کردووە

هەفتانە ٣٢ جار پەیوەندیان پێوە دەکرێ
2:02 min

زۆرترین پەیوەندی بە هێڵی تەلەفۆنی کە تایبەتە بەو کەسانەی رووبەڕووی تاوانی  تووندوتیژی بە پاساوی شەرەفە لێ دەکرێ کراوە.

جێگەی باسە ئەو هێڵی تەلەفۆنە ماوەی دوو ساڵ دامەزراوە. هۆکاری دامەزراندنی هێڵەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بۆ نمونە دەستگە حکومییەکانی وەک خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، پۆلیس، قوتابخانە ئەو ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەی لە کاتی دروست بوونی گومان یان ئاشکرا بوونی تاوانی تووندوتیژی بەپاساوی شەرف پەیوەندی بکەن. هاوکات زانیاریان لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەسەر ئەم پرسە لە ڕێگەی هێڵە تەلەفۆنییەکەوە پێبدرێ.

ئەمساڵ هەتاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ کەس پەیوەندیان بەو ژمارە تایبەتەی تەلەفۆن و ئەو هێڵی تەلەفۆنەوە کردووە بۆ ئەم پرسە دمەزراوە. جیگەی باسە لە یەک هەفتەدا ئەمساڵ هەتاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٢ جار تەلەفۆن کراوە. ئەم ڕێژەش بەراورد بەساڵی ڕابردوو زۆر زیاترە. بۆ نمونە هەموو ساڵی رابردوو بەگشتی هەفتانە ٢٥ جار پەیوەندی بە ‌هێڵکەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری و هاوکاری کراوە.

ئەو پەیوەندیانەش تایبەت بوون بە هەڕەشەی کوشت، هەڕەشە لێکردن. بەکار هێنانی تووندوتیژی، مەترسی خەتەنەکردنی کچان، بە زۆر هاوسەرگیری پێکردن کە ئەم دیاردەیان زۆر بەڕوونی هەڵکشانی پێوە دیارە و بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات. هاوکات بەگشتی بەشێک لە پەیوەندیەکات تایبەت بوون بە ٥٦ کەس لە سویددا ڕفێنراون بۆ دەرەوەی وڵات. بەرپرسانی ئەم هێڵە تەلەفۆنییە کە حکومەت دایمەزراندووە هەڵکشانی پەیوەندی کردنی زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە هاوڵاتیان زانیاریان زیاتر سەبارت بەبوونی ئەم هاوکارییە لە بەردەستدایە. لەگەڵ ئەوەشدا شارەوانییەکان هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تووندوتیژی بەپاساوی شەرەف تووند تر کردۆتەوە و بەگرنگەوە لێ دەڕوانن.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".