.
وێنە: Janerik Henriksson/TT
سیاسەت - بودجە

گفتوگۆی پەرلەمانی لەسەر بودجەی وڵات

ئەمڕۆ وەزیری دارای سوید ماگدەلێنا ئاندەرشۆن پێشکەش دەکای. پاشان لە پەرلەمانی سویددا بودجەی پێشنیارکراوی تاوتوێ دەکرێ.

vansterpartiet: 10.20 håller @AnderssonUlla pressträff om Vänsterpartiets påverkan på statsbudgeten.

08:02, 20 September 2016

Shaho Mwany: بەخێر بێن بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید کە تایبەتە بە پێشنیازە بودجەی حکومەت.

08:57, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی چاپەمەنی وەزیری دارایی ماگدەلێنا ئاندەرشین دەستی پێکرد.

09:02, 20 September 2016



09:03, 20 September 2016

Shaho Mwany: وەزیری دارایی ئاماژە بە بەهێز بوونی ئابوور و ئەو ١٠ ملیار کرۆنە دەکان کە تایبەتیان بە باش بژێو کردووە

09:04, 20 September 2016

Shaho Mwany: بودجەکە لە ژێر ناوی ئێمە بەرپرسیاری سوید لە ئەستۆ دەگرین.

09:04, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئاندەرشۆن ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی بێکاری دابەزیووەو هەلی زیاتری کارهاتۆتە ئارەووە.

09:05, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئاندەرشۆن، ئابووری سوید بەردەوامە لە گەشەکردن.

09:06, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئاندەێرشۆن باس لە سه‌رجه‌می به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی دەکات کە گەشەی کردووە

09:07, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، کەم هێنانی داهات لە ساڵی ٢٠١٨ بەتەواوی چارە سەر دەکرێ.

09:08, 20 September 2016

Shaho Mwany: لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دا ئابووری سوید پاشەکەوتی زیادی دەبێ.

09:10, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، زۆر گرنگە کە ئاگان لە ڕەوشی شارەوانی و پارێزگاکان بێت

09:10, 20 September 2016



09:12, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، لە بەواری منداڵانی بەتەنها هاتوودا گۆڕانکاری زیارت دێنینە ئاراوە،

09:14, 20 September 2016

Shaho Mwany: گدەلێنا ئاندەرشۆن، هەر لە بواری منداڵانی بەتەنها هاتوودا خەرجییەکان بە کۆی حەوت ملیارد کرۆن کەم دەکەینەوە

09:15, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، بایەخ بەخوولەکانی فێرکاری دەدەینو لە و ڕوانگەیەوە ١٢٠٠٠ جێگەی لە خوی فێرکارییە پیشەیەکن دەدەین.

09:16, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، ساڵی ٢٠١٨ ئابووری سوید بەتەواوی بالانس دەگرێ

09:17, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن ، ئەو ململانێیانەی کە لەبەردەستماندایە پێهاتووە لە نزمکردنەوەی ئاستی بێکاری، گەشەپێکردنی بواری بیناسازی، بواری باشبژێویو پرسەکانی ژینگە

09:21, 20 September 2016

Shaho Mwany: بەپێی پێشنیازە بودڤەکە کەسانی کەم داهات و ژنان لە داهاتوودا پارەی زیاتریان مانگانە بۆ دەمێنێتیەوە

09:23, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، لە بودجەی ئەمساڵدا بایەخی زیاتر بە گەشەپێکردنی زانست و زانیاری دەدەین

09:23, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، کەسانی سستئەندام و کە مووچەدان هەوڵ دەدەین مووچەکانیان بەرزکەینەوە

09:24, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، دەزگای باج و دەزگای دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و سامان کەرەستەی زیاتریان دەخرێتە بەردەست بۆ بەگژاچوونی گەندەڵی و کاری نایاسایی

09:25, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، مامۆستا و بوارەکانی خوێندن بایەخی زیاتریان پێ دەدرێ. بەتایبەت پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ مامۆستایان و هەوڵی باشکردنی ڕەوشی مامۆستایان

09:28, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا باخی زۆر بە بواری ژینگە دەدەین، بۆ نمونە ئۆتۆمبیلی کارەبایی و زیادکردنی ئە جێگانەی کە شەحنی ئەو ئۆتۆمبیلانە دەکاتەوە، کەرستەی ئەلەکترۆنی ناو ماڵ کە خراپ دەبێ هەوڵ بدرێ جاک بکرێتەوە و فڕێ نەدرێ. بۆ ئەم هەنگاوە حکومەت بەشێک لە خەرجییەکان دەگەڕێتەوە.

09:30, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، کۆمەکی دارایی بەو کەسانە زیاد دەکرێ کە تووشی جەڵدەی دەماغ دەبن، بۆ نمونە لە ڕێگەی کۆمەکی کرێ خانووەوە. هەروەها بەساڵاچووان دەبێ زیاتر بایەخێیان پێ بدرێ و لەم بودجەدا ڕەوشیان لە بەرچاو دەگیرێ

09:32, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، کۆمەڵگەیەکی ئارام و ئاسیش زۆر گرنگە، بۆ ئەم هەنگاوەش هەوڵمانداوە کەرەستەی زیات بخەینە بەردەتس پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیسی سوید

09:33, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، ئەم حکومەتە حکومەتێکی فێمەنێستییە، بۆیە بایەخی زیاتر بە بواری یەکسانی دەدەین و بەتایبەت یەکسانکردنەوەی مووجە. هەروەها ئەرکی تایبەتمان بە وەزیری یەکسانی بەخشیوە

09:34, 20 September 2016

Shaho Mwany: وەزیری دارای بەردەوام باس لەو ١٠ ملیارد کرۆنە دەکات کە تەرخانیان کردووە

09:34, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ زۆرترین بایەخ بە باش بژێوی دەدەین.

09:35, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، پرسی تووندوتیژی بەرامبەر ژنان پرسێکە کە حکوومەت بەجی کاری بۆ دەکات و بۆ رووبەڕوو بوونەوە.

09:35, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، ساڵی ٢٠١٨ ئابووری سوید بالانس وەردەگرێ، ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ حکومەت پاشە کەوتی باشی دەبێ، بەکووتری ئابووری سوید لە ساڵی ڕابردوو زۆر باشترە

09:37, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان دەداتەوە

09:38, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ماگدەلێنا ئاندەرشۆن لەوەڵامی ڕۆژامەوانادا دەڵێ، کە ئەمانجی ئێمە نزمترین ئاستی بێکارییە لە هەموو ئەورووپادا، لەو رووەشەوە زۆرلەئامانجی خۆمان نزیکین

09:40, 20 September 2016


وەزیری دارای وەڵامی ڕۆژنامەوانان دەداتەوە، وێنە: تێ تێ

وەزیری دارای وەڵامی ڕۆژنامەوانان دەداتەوە، وێنە: تێ تێ

09:44, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی چاپەمەنی وەزیری دارایی ماگدەلینا ئاندەرشۆن کۆتایی هات.

09:46, 20 September 2016

Shaho Mwany: بەپێی پێشنیازە بوودجەکە لە ساڵی داهاتوودا ئەم بووجەیە زۆترین گاریگەری لەڕووی خۆش بژێوویەوە لەسەر هاوڵاتیانی ئاسایی دەبێ

09:48, 20 September 2016

Shaho Mwany: تۆماس ڕامبێری پسپۆڕی سیاسەتی ناوخۆدەڵێ کە ئەم بووجە لە ڕوانگەی شێوازی دابەشکردنەوەی زۆر جیاوازی هەیە، بۆ نمونە لە نێوان کەسانی کەم ئەندام و کەسانی بێکار و بوارە جیاجیاکاندا

09:52, 20 September 2016

Shaho Mwany: بەپێی بودجەکە هەوڵدەدرێ ئاستی بێکاری هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ بۆ % ٦،٢ نزم ببێتەوە

09:53, 20 September 2016

Shaho Mwany: تۆماس ڕامبێری پسپۆڕی سیاسەتی ناوخۆ دەڵێ کە پرسی هاوگوونجی یەکێک دەبێ لەو بوارانەی کە حکومەت هەتاوەکو ئێستا و لە بوجەکەشدا نەیانتوانییوە چارەسەری تەواوی بۆ بدۆزنەوە

09:55, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئاندەشۆن بەبەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت دەڵی کە لەم بودجەدا منداڵان براوەترین گرووپن، بەتایبەت لە ڕووی باخشی منداڵان و بایەخدان بە ڕەوشی قوتابخانەکانە

10:03, 20 September 2016

Shaho Mwany: پارتی چەپ سەبارەت بە پێشنیازە بودجەکە کاترژمێر ١٠:٢٠ خولەک کۆنفرانسی چاپەمەنی ئەنجام دەدەن

10:10, 20 September 2016

Shaho Mwany: چەندین دەزگای حکومی و ڕێکخراو سەندیکای کرێکاران بۆجوونی خۆیان لەسەر بودجەکە ڕاگەیاند

10:12, 20 September 2016

Shaho Mwany: لەوانە، پۆلیسە کە خۆشحاڵی خۆیان راگەیاندووە بەوەی کە حکومەت ئامادەیە بەیەخی زیاتر بە پۆلیس بدات . سەندیکای مامۆستایان هەمان هەڵوێستیان هەیە کە بایەخی زیاتر بە بوارەکەیان دەدرێ، هاوکات ڕێکخراوی خانەنشینان ڕەخنە ڕووبەڕووی حکومەت دەکەنەوە و دەڵین دەبوا حکومەت لە بودجەکەدا بایەخی بەباجی سەر موچەی خانەنیشینان بدایە کە ئەمرۆ لە ئاستایە

10:16, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی پارتی چەپ بەبەڕێوەبەرایەتی ئوولا ئەندەرشۆن دەستی پێکرد.

10:22, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئوولا ئاندەشۆن دەڵێ، پارتی چەپ توانیوەیەتی بەشێکی زۆر لە پێشنیازەکانیان لە بوودجەکەدا کە تایبەت بووە بە خۆش بژێووی جێبەجێ کردووە

10:23, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، بەپێی ڕاپۆرتی ئوئێسدێ جیاوازی لە نێوان مووچەدا زۆر زیادی کردووە

10:24, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، ئێمە وەک پارتی چەپ زۆر خۆشحاڵین و هەست بەشانازی دەکەین کە توانیومانە ئەو کاریگەرییەمان هەبێ، بەتایبەت ئەو بوارە ئابووری کە بۆ شارەوانییەکان دابین دەکرێ،

10:25, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، باس لە ملیاردەکانی پارتی جەپ دەکات

10:25, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، ١٠ ملیار کرۆن بۆ شارەوانییەکان گۆڕانکاری زۆر دێنێتە گۆڕێ

10:26, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، دابین کردنی کۆمەکی تایبەت بۆ تەندروستی دان و تایبەت بەخانە نشینان زۆر گرنگە کە بۆیان دابین بکرێت و پارتی چەپ توانیوویەتی ئەو هەنگاوە لە بودجەکەدا جێبەجێ بکرێ

10:27, 20 September 2016


ئولا ئاندەرشٶن، پارتی چەپ، وێنە: تێ تێ

ئولا ئاندەرشٶن، پارتی چەپ، وێنە: تێ تێ

10:29, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، بەداخەوە لە بواری باجدا زۆر ڕوونادات.

10:30, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، ئێمە لە راستیدا چەندین پێشنیازی دیکە هەیە کە نەمان توانیوە لە بودجەکەدا جێگەی بکەینەوە، بۆ نمونە چاودێر و هاوکاری دیک و باوک. هەروەها بەرزکردنەوەی کۆمەکی خانەنشینیان، هەروەها نەمان توانیوە کاریگەری لە سوودی بکەین

10:31, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، پارتە سیاسییە گەورەکان خۆیان لە زۆربەی بەشەکانی بەرپرسیارێتی دەدزنەوە.

10:32, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، ئێمە هەرکاتێک پارتی چەپ لە هەرکوێ بەشداربێ ئەوا گۆڕانکاری دەهێنێتە ئاراوە

10:34, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، ئەمڕۆ پێویستە ڕەوشی ئابووری ئەو دایکانەی بەتەنها دەژین، خانەنشینان باشتر بکرێ

10:35, 20 September 2016

Shaho Mwany: لە پێشنیازە بودجەکەدا ٢٣، ملیارد کرۆن پێک دێ. گەورترین باخی ئابووری بەشارەوانییەکان دەردرێ کە ئەویش ١٠ ملیار کرۆن بۆ شارەوانیەکان دەڕوان

10:38, 20 September 2016

Shaho Mwany: پێشنیازە بودجەی پارتی چەپ بەگشتی لە ١٢ ملیار کرۆن پێکهاتووە

10:40, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولا ئاندەرشۆن، ئێمە زۆرتریبن بایەخ بە خۆش بژێوی و یەکسانی ئابووری دەکەین.

10:42, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی چاپەمەنی ئولا ئاندەرشۆن کۆتای هات.

10:43, 20 September 2016

Shaho Mwany: پارتی دیموکراتەکانی سوید ڕایانگەیاند کە ئەوان دەنگ بەو پێشنیاز بودجەی حکومەت نادەن. بەڵکو بوودجەی خۆیان پێشکەش دەکەن

10:53, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی چاپەمەنی پارتی مۆدێراتەکان دەستی پێکرد. ئولف کریستەرسۆن وتەبێژی سیاسی پارتەکە بەڕێوەی دەبات

11:00, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولف کریستەرسۆن، دەڵێ لە ڕوانگەی بودجە پێشنیازکراوەکەوە کە حکومەت بەردەوامە لە بەرچاونەگرتنی مەترسییەکان، بۆ نمونە کە پاشەکەوتی حکومەت کەم دەهێنێ

11:03, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولف کریستەرشۆن، حکومەت لە جێگای ئەوەی کە پاشەکەوتی لە حکومەت هەبێ کەچی هەڵدەستێ بە بەرز کردنەوەی باج لەسەر هاوڵاتیان

11:04, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولف کریستەرشۆن، حکومەت لە بودجە پێشنیازەکەیدا بایەخ بەو بوارانە نادات کەکار دێنێتە گۆڕێ

11:06, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولف کریستەر شۆن، حکومەت کێشەکان لە بەرچاو ناگرێ، بۆ نمونە ئاستی بێکاری بەرزە هاوکات ئەو بوارانەی کاردێنێتە گڕۆی بۆ هاوڵاتیان لە ڕێگەی وەرگرتنەوەی باج ناسراو بە (RUT-avdrag) لە بەرچاو ناگرێ

11:08, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئولف کریستەرشۆن، حکومەت دەبێ بایەخ بە وەرگرتنەوەی باج بدات کە کاریزیاتر دێنێتە ئاراوە

11:10, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ئولف کریستەرشۆن، ئەمە ساسەتێکی خراپی ئابوورییە کە حکومەت دەیەوەی پەیڕەوی بکات، بۆ نمونە هەر لە ڕێگەی دامەزراندنی تازەهاتووانەوە بگرە هەتاوەکو دەگاتە ڕەوشی قوتابخانەکان

11:11, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ئولف کریستەرشۆن، یەکێک لەو ململانانێ کە حکومەت پێی نازانێ لەو پێکهاتووە کە تازەهاتووان بەچی شێوەیەک لە بەزاڕی کاردا دابمەزرێنێ، ئەمەش کارێکی ئاسانە. هەروەها لە ڕووی پێشنیازەکەی حکومەتەوە تایبەت بە بودجە هەتادێ گرانتر دەبێ هاوڵاتیان لە سەر کار دابمەزرێنرێ

11:13, 20 September 2016


 ئولف کریستەرشۆن، وێنە:: تێ تێ

ئولف کریستەرشۆن، وێنە:: تێ تێ

11:15, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ئولف کریستەرشۆن، پارتی مۆدێراتەکان پێشنیازە بودجەیەک دەخاتە بەردەت کە ساقامگیرکردنی ئابووری لە ساڵی ٢٠١٧ دێنێتە گۆڕێ

11:16, 20 September 2016

Shaho Mwany:
ئولف کریستەرشۆن، ئەو خێزانانەی کە خاوەن دوو ئۆتۆمبیل لەم بێشنیازە بودجەی حکومەت زۆر زەرەرمەدن دەبن

11:17, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی پارتی مۆدێراتەکان کۆتای هات

11:17, 20 September 2016

Shaho Mwany: یەکێتی وەرزشەوانانی سوید پێشوازی لە پێشنیازەکەی حکومەت دەکات کە ٥٠ لیۆن کرۆنی تەرخان کرووە بۆ وەرزش و بەتایپەن گەڕەکە پەراوێز خراوەکان

11:21, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پارتی لیبراڵەکان دەستی پێکرد

11:33, 20 September 2016

Shaho Mwany: لیبراڵەکان، پرسی هاوگوونجی حکومەت بۆ داهاتووی دواخستووە، ئەمەش کێشیە.

11:34, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماتس لارشۆن کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی لیبراڵەکان بەڕیوە دەبات

11:35, 20 September 2016

Shaho Mwany: مپاتس پێرشۆن کۆنفرانسی پارتی لیبراڵەکان بەڕێوە دەبات، پێرشعن دەڵێ حکومەت ناویەوەی دان بە ڕاستی ژیاندا وەک خۆی نێ

11:36, 20 September 2016

Shaho Mwany: مپاتس پێرشۆن، حکومەت ڕەچاوی ئەوە ناکات کە پرسی هاوگوونجی لە ڕێگەی مووچەی نزمدا دێتە ئاراوە، ئەمەش بەرنامەیەکی باشە بۆ ئەم پرسەو یەکەم کار بۆ تازەهاتوان

11:38, 20 September 2016

Shaho Mwany: مپاتس پێرشۆن، حکومەت ناتوانێ ئامانجی ئاستی بێکاری لە ڕووی بەراوردی وڵاتانی دیکەوە لە ئەورووپادا هەبێ

11:39, 20 September 2016

Shaho Mwany: مپاتس پێرشۆن، بایەخدانی حکومەت بە دەستگەی کار دیتنەوە بەو شێوەی پێشنیازیان کردووە هەڵەیە

11:39, 20 September 2016

Shaho Mwany: مپاتس پێرشۆن، حکومەت دەبێ رەوشی ئارامی کۆمەڵگە لەبەرچاو بکرێ و بۆ ئەو هەنگاوەیش پۆلیسی زیاتر پێویستە دابمەزرێ

11:40, 20 September 2016

Shaho Mwany: ماتس پێرشۆن، ئەو پەنابەرانەی کە خاوەنی بڕوانامەی بەرزی نین و پێش حەوت پێش ئاێستا هاتوونەتە سوید تەنها %٥٠ یان لەسەر اکر دامەزراون

11:44, 20 September 2016

Shaho Mwany: لیبراڵەکان زیاتر دانیان بە گەڕەکە پراوێزخراوەکان، هاوگوونجی و ئاستی بێکاری لە نێو تازە هاوتووندا کرد

11:45, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی لیبراڵەکان کۆتای هات

11:59, 20 September 2016

Shaho Mwany: پارتی ناوەڕاست کۆنفرانسی چاپەمەنییەکەی دەست پێدەکات

12:01, 20 September 2016

Shaho Mwany: پارتی ناوراست، لە ڕوانگەی حکومەت و پێشنیازەکەیەوە کۆمەڵگە زیانی پێدەگات

12:02, 20 September 2016

Shaho Mwany: پارتی ناوەراست، حکومەت بودجەیەکی نابەجی پێشکەش دەکات، بەڵام ئەمە دەبێ گۆڕانکاری بەسەردا بێ

12:03, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئێمیل شێلستروێم کۆنفرانسە چاپەمەنییەکەی پارتی ناوەڕاست بەڕێوە دەبات

12:04, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئێمیل شێلستروێم، ئەوانەی کە ئەمڕۆ بێکارن لەو کەسانە پێکدێ کە نەخۆشن یان بەشێوازێک پەراوێزخراون. لە % ٧٥ یی ئەو کەسان بێکارن، ئەمە بەپیی دەستگەی کار دیتنەوە

12:05, 20 September 2016

Shaho Mwany:

12:06, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئێمیل شێلستروێم ئێمە پیویستمان بە ڕیفۆرمێکی نوێی و گرنگ هەیە کە بەجدی کار بۆ ژینگە بکات

12:07, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئێمیل شێلستروێم ئەگەر ئاوڕێک لە پرسی ژییگە بدەینەوە ئەوا دەبینین کە دەردەی زیان بەژینگە گەیەنەر کەمی نەکردووە، بەڵکو لەسەردەمی هاوپەیمانی ڕاستەکاندا باشتر بوو

12:08, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئێمیل شێلستروێم ، ئێمە دەبێ جارێگی دیکە کە بایخ بە ژێرخانی ئابووری و ڕێگە و بان بدەین،

12:08, 20 September 2016

Shaho Mwany: ئێمیل شێلستروێم ، سوید پێویستی بە کاری ئاسان هەیەکە بێتە ئاراوەو پێویست بە بەڵگەنامەی بەرز نەکات، ئەمە حکومەت لە بەرچاوی نەگرتووە

12:10, 20 September 2016


ئێمیل شێلستروێم . وێنە: تێ تێ

ئێمیل شێلستروێم . وێنە: تێ تێ

12:11, 20 September 2016

Shaho Mwany: کۆنفرانسی چاپەمەنی پارتی ناوەڕاست کۆتایی هات

12:11, 20 September 2016


ماگدەلێنا ئاندەرشۆن بە پێشنیازە بودجەوە بەرە پەرلەمان بەڕێکەوت. وێنە. ئێکۆت.

ماگدەلێنا ئاندەرشۆن بە پێشنیازە بودجەوە بەرە پەرلەمان بەڕێکەوت. وێنە. ئێکۆت.

12:43, 20 September 2016

لە پاش پێشکەشکردنی بودجەی پێشنیاز کراو پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید لە پەرلەمان گفتووگۆ لەسەر بودجەکە دەکەن.  بۆ ئەوەی   پێشنیازە بودجەی حکومەتەکەی پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی ژینگە پەسەند بکرێ دەبێ لە پەرلەماندا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".