.
وێنە: Lars Larsson / TT

‌هیلەڤی ئێنگستروێم واز لە ئەرکەکەی دێنێت

ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی، هیلەڤی ئێنگستروێم دەست لە ئەرکەکەی دەکێشێتەوە و دەگەڕیتەوە بۆ کارەکەی پێشووی وەکو بەڕیوەبەری شارەوانی ئوپلاندس ڤەسبی.

ئێنگستروێم ئەمڕۆ لە پەیامێکی چاپەمەنیدا بڕیارەکەی خۆی ڕاگەیاند ونووسی ماوەیەکە بیری لێ دەکەمەوە و هەست دەکەم ئەرکەکانی شارەوانیم بە ناتەواوی بەجێ هێشت و فریا نەکەوتم گەشە بە چالاکیی و ڕێکخراوەکان بدەم. هەر بۆیە بە حوکوومەتم راگەیاند کە دەگەڕیمەوە سەر کارە کۆنەکەی خۆم. بەڵام هەتاکوو کەسێکی تازە وەکو ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی دەدۆزرێتەوە بەردەوام دەبم.

 



بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".