.
وێنە: Sgt Johan Lundahl / Combat Camera

هێرش کراوەتە سەر هێزێکی سەربازی سوید

شکرا نەبووە کێ یان چ ڕێکخراوێک لە پشت ئەو هێرشەوە بوو
0:44 min

هێزێکی سەربازی سوید کە لەسەر ئەرکی نەتەوە تەکگرتووەکان لە شاری تیمباکتووی وڵاتی مالی دامەزراون دوێنێ شەو لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە هێرشیان کرایە سەر.

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیان نەگیاندۆتە سەربازە سویدییەکان.

جێگەی باسە هێرشە خۆکوژییەکە لە کاتێکدا ڕووداوە کە هێزێکی سەربازی سوید لە ڕاپەراندنی ئەرکی پاسەوانیکردندا بوون.

هەتاوەکو ئێستاش ئاشکرا نەبووە کە کێ یان چ ڕێکخراوێک لە پشت ئەو هێرشەوە بوون بۆ سەر هێزە سویدییەکە. هاوکات ئاماژەش بەوە نەکراوە کە هێزەکە بەچی شێوەیەک بەرپەرچی ئەو هێرشەی داوەتەوە.

جێگەی باسە کە لە ئێستادا هێزە سەربازییەکە گەڕاونەتەوە بنکەکەی خۆیان.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".