.
وێنە: Vince Bucci

خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات بەخشرا بە بۆب دیلان

بۆب دیلان خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی وەرگرت
1:06 min

بۆب دیلان، گۆرانیبێژ، نووسەر، شاعیر، دەرهێنەر و مویزیکژەنی ئەمریکای بۆ تازەکردنەوەی شێعری گۆرانی خەڵاتی نۆبێلی ئەمساڵی لە بواری ئەدەبیات پێبەخشرا.

 

کەمێک بەر لە ئێستا بۆ ١٠٩یەم جار و دوور لە چاوەڕوانییەکان خەڵاتوەرگری نۆبێل لەبواری ئەدەبیاتدا ئاشکرا کرا. هەڵبژاردنی بۆب دیلانی گۆرانیبێژ چاوەڕواننەکراو بوو. بەم هەڵبژاردنەی ئەکادێمیای سوید زۆر کەس سەرسام بوون. هەندێک کەس پێیان وایە خەڵاتی موزیک و گۆرانیی بەخشراوە نەک ئەدەبیات. بەڵام هەندێک کەسی تر بە بیستنی هەواڵەکە لەگەڵ بیرەوەری گۆرانییەکانی دیلان دڵشاد بوونەوە.

بۆب دیلان ساڵی ١٩٤١ لە شاری دلوسی ئەمریکا بە دنیا هاتووە و لە شێعر و گۆرانییەکانیدا باس لە نابەرابەریی، شەڕ، خوا و خۆشەویستی دەکات.

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".