.
وێنە: Johan Nilsson/TT

داوای وەڵام بۆ درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان دەکرێ

"ئێمە دەبێ هەڵسەنگاندنی دەستگەکانمان بەدەست بگات"
1:47 min

دانیمارک و ئەڵمانیا چاوەڕوانی وەڵامی سویدن سەبارەت بە درێژکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانن. ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێ زانیاریان سەبارە بکۆنترۆڵکردنی سنوورە لەلاین سویدەوە لە پاش مانگی ١٠ درێژ دەکرێتەوە یان نا دەست بکەوێ.

ئەمڕۆش سوید بۆ کۆبوونەوەیەک لە لوکسمبۆری بۆ هەمان پرس پێشوازی لێکراوە و لەو کۆبوونەیەدا هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، دانیمارک، نەمسا و نەرویج تێدا بەشدارن.

هەریەکە لەو وڵاتانی دانیمارک و نەمسا بەڕوونی جەخت لەسەر درێژکردنەوەی کۆنتۆڵی سنوورەکان دەکەنەوە.

جێگەی باسە لە هاوینی ئەمساڵدا وڵاتی ئەڵمانیا باسی لەوە کرد بوو کە هیچ هۆکارێک بۆ درێژکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەدی ناکان، بەڵام ئێستا حکومەتی ئەڵمانیا گۆڕانکاریان بەسەر وتەکانی پێشوویاندا هێناوە و پاشگەزبووەتەوە و دەیانەوە کۆنترۆڵکردن بەردەوام بێ. بەڵام هەتاوەکو ئێستا سوید بڕیاری یەکلایی خۆی نەداوە و چاوەڕوانیش ناکرێ کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار بدات کە کۆنتۆڵکردنی سنوورەکان درێژ بکرێتەوە یان نا.

جێگەی باسە لەلایەن سویدەوە وەزیری ناوخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کردووە سەبارەت بەداوکانی وڵاتانی دیکە دەڵێ.

     - ئێمە ڕاستە دەبێ لە ماوەیەکی نزیکدا وڵام بدەینەوە، بەڵام بەر لەوەڵامدانەوەمان دەبێ هەڵسەنگاندنی دەستگە حکومییەکانی خۆمانمان سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەدەست بگات کە لە چ ئاسێکدا بووە و چۆن بووە. پاشان بڕیار دەدەیەن کە ئەگەر پێویست بە درێژکردنەوەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بکات یاخوود نەخێر.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".