.
وێنە: Ruud, Vidar

کلاون خەڵکی بە چەقۆ بریندار کردووە

لەچەندین شاردا بەهۆی هەڕەشەی کلاونەوە خەڵک دەترسێ
1:41 min

چەندین کەس لە بەشە جیاجیاکانی سویدا و لەم ڕۆژانەی دوایدا کەوتوونەتە بەر هەڕەشی کلاون یان چەند کلاونێک و تەنانەت خەڵکیان بەچەقۆ بریدار کردووە.

شەوی پێنج شەممە لە شارەوانی ڤاربێری کەسێک کە خۆی وەک کلاون لێکردبوو بەچەقۆ هێرشی کردە سەر پیاوێک و شانی پیاوەکەی بریدار کردووە و هەڵهاتووە.

لە ناوجەی شێنینگێ لە دەرەوەی شارەوانی موێلبی شەوی چوارشەممە چەند کەسێک کە بەرگی کلاونیان پۆشیبووە و وە هەڵگری چەبوونی هەڕەشەی کوشتنیان لە ژنێک کردبوو، پاشان هەڵهاتبوون. هەر لە هەرێمی ئەوێستەر یوێتلاند منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان لەلایەن کلاونێکەوە ترسێندرابوو، بەڵام لەم حاڵەتەیاندا هیچ سکاڵایەک لەلای پۆلیس تۆمار نەکراوە. بە وتەی پسپۆڕانی بواری ترس ئەم دیاردەی نوێ نییە، بەڵکو لە وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا و ئوسترالیا بوونی هەبووە. بەتایبەت ساڵانی ١٩٨١، ١٩٩١ و ٢٠١٤ کە لەسەرتاوە وەک ترس و لەرز لەو کۆمەڵگانەدا بڵابووەوە. هاروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمە هاوشێوە شانۆگەرییەکی ڕاستییە.

ئەم دیاردەیە لە جیهاندا بوونی هەیەوە ئەمڕۆش بە سوید گەشتووە، ئەمە بەوتەی پۆلیسی سوید. وەزیری ناوخۆی سویدیش ئاندێرش ئیگێ مان بەبەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕادەگەیەنێک کە ئەو داواکارە هاوڵاتیان ددانبەخۆیاندا بگرن لە پاش ئەو ڕووداونەی ڕوویان داوە.

لەبەر ئەوەی کە پێدەچێ چەند کەسێک ئەم کارە وەک شۆخی یان بۆ گاڵتە ئەنجام بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".