.
وێنە: Bertil Ericson / TT

سامان ١٤ ساڵە بەنهێنی لە سویددا دەژی

"ئەگەر بگەڕێمەوە ناتوانم لەوێ خانوویەکیش بەکرێ بگرم"
6:26 min

سامان یەکێکە لەو پەنابەرانەی کە داوی مافی پەنارییەکی ڕەت کراوەتەوە بڕیاری دەکردنی دەرچووە.

 ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنارەییەکەیان ڕەت دەکرێتەوە و خۆیان دەشارنەوە هەتا دێ زیاد دەکات. بۆ نمونە لە کۆی ٣٢٠٠ پەنابەر کە داوای مافی پەنابەرییەکەیان ڕەت کراوەتەوە تەنها ٢٥٠ کەسیان سویدیان بەجێهێشتووە. لەبەرامبەردا ١١٥٠ پەنابەر کە داواکەیان ڕەتکراوەتەوە بێسەروشوێن بوون یان خۆیان شاردۆتەوە. ئەمەش بەپێیی یاسای نوێی سوید مانەوەی ئەو کەسانە لە سویددا نایاساییەو دەبێ وڵات بەجێ بهێڵن.

سامان یەکێکە لەو کەسانەی کە ئەمڕۆ خۆیی شاردۆتەوە بەهۆی ئەوەی نەی گەڕێننەوە بۆ کوردستان. سامان زیاتر لە ١٤ ساڵە لە سویددا دەژی و بەم شێوە باس لە ڕەوشی ژیان خۆی لە پاش ئەوەی بڕیاری دەرکردنی لە لایەن دەستگەی کۆچەوە بۆ دەرکراوە بۆ بەشی کوردی ڕادیۆ سوید دەکات و دەڵێ.

 - من منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵ و ١١ مانگم لە سوید هەیە و لێرە دەژی. زۆربەی بەشی ژیانم لێرە بەسەر بردووە. لە ڕاستیدا من مۆڵەتی پەنابەریم ناوێ بەڵکو تەنها مۆڵەتی کارکردنم پێویستە.

تێبینی:

هاوپێچی ئەم هەواڵە لینکی گفتوگۆیەکە لەگەڵ یەکێک لەو پەنابەرانە کە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دواندوونی!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".