lägenhet
وێنە: Björn Larsson Rosvall / TT

دەستگەی کۆچ و کۆمۆنەکان لەسەر خانوو شەڕیانە

"پەنابەر مەنێرن بۆ کۆمۆنەکان"
2:12 min

کۆمۆنەکان داوای ئەو خانووە کرێیانە دەکەن کە دەستگەی کۆچ بۆ پەنابەرە بێئیقامەکانی گرتووە و ئێستا بەکار نایەن.

(Migrationsverket) دەستگەی کۆچ نزیکەی 32 هەزار خانووی کرێی هەیە کە لە کۆمپانیاکانی خانووبەرەی سەر بە کۆمۆنەکانی بەکرێ گرتووە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە چاوەڕوانیی ئیقامەدان.

ئێستا لەو 32 هەزار خانووە 1900 خانوو بەتاڵە، واتا دەتگەی کۆچ پێویستی پێیان نییە.

جا لەم کاتەدا کە فشاری پەنابەران کەم بۆتەوە دەستگەی کۆچ پێویستی بەو خانووانە نییە.

بە پێچەوانەوە کۆمۆنەکان پێویستییان بەو خانووە چۆڵانە زیادی کردووە لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی ئیقامە وەردەگرن لە زیادبووندایە و کۆمۆنەکان دەبێت خانوویان بۆ دابین بکەن. پار ئارنێ ئەندەرشۆن بەڕێوەبەر لە ڕێکخراوی کۆمۆن و پارێزگاکانی سوید دەڵێت.

ئەندەرشۆن هەروەها دەڵێت کۆمۆنەکان یارمەتییەکی زۆری دەوڵەتییان دا کاتێک ساڵی پار ئەم کاتە دەوڵەت لە قەیراندا بوو، کۆمۆنەکان شوێنیان بۆ پەنابەران کردەوە، ئێستا کە بارودۆخەکە گۆڕاوە و کۆمۆن پێویستی بە خانووەکانی دەستگەی کۆچە دەبوا بەهەمان هەستی هاوکاری بهاتنایەتە پێش.

بەڵام دەستگەی کۆچ لە وەڵامی ئەم داواکەرییەکی کۆمۆنەکاندا دەڵێن، دەستگەی کۆچ بەنیاز نییە دەستبەرداری هیچ یەکێک لەو خانووانەی ببێت.

هەندێک لە کۆمۆنەکان بەهۆی کەمیی خانووی کرێوە داوایان کردووە کە دەستگەی کۆچ ئەو پەنابەرانەی ئیقامە وەردەگرن تا ماوەیەک لە خانووەکانی خۆیدا بهێڵیتەوە و نەیانێرێت بۆ کۆمۆنەکان.   

جێی باسە تا ئیستا 16 هەزار پەنابەر هەن کە ئیقامەیان وەرگرتووە و لە خانووەکانی دەستگەی کۆچدا ماونەتەوە، ڕێکخراوی کۆمۆن و پارێزگاکان دەڵێت ئەو کەسانە با هەر لەوێ بژین. جونکە هەندێک لەو کەسانە لەو ناوچانەدا جێگیر بوون و پییان خۆش نییە دەستگەی کۆچ بیانگوێزێتەوە شوێنی دیکە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".