bostäder
وێنە: Izabelle Nordfjell/TT

کۆمۆنەکان نرخی خانووبەرە بەرز دەکەنەوە

"ئەم بارودۆخە نابێت بەردەوام بێت"
1:43 min

بەهۆی کڕینی خانووی موڵکەوە لەلایەن کۆمۆنەکانەوە، نرخی خانووبەرە بەرز دەبێتەوە.

ژمارەیەک لە کۆمۆنەکان بۆ دابینکردنی شوێنی ژیان بۆ پەنابەران خانووی موڵک (bostadsrätt) لە کۆمپانیاکانی خانووبەرە دەکڕنەوە و بە پەنابەرانی دەدەنەوە بەکرێ. ئەمەش کاریگەریی لەسەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە هەیە.

جێی باسە لە بەهاری ڕابوردوودا بوو یاسایەک خرایە کار کە بەو پێیە کۆمۆنەکان بۆیان هەیە خانووی موڵک بکڕنەوە بۆ دابینکردنی خانووی کرێ بۆ ئەو پەنابەرانەی کە ئیقامە وەردەگرن.

پار ئارێ ساندگرێن بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە ئاماریی دەڵاڵی دەڵێت لە مانگی شەشی ڕابوردوو کۆمۆنی ڤاڵەنتوونا یەک لە سێی خانووەکانی کڕییەوە، بێگوومان ئەمە کاریگەریی لەسەر بازاڕ هەیە، هیچ نەبێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراویش بێت.

چاوەڕی دەکرێت ساڵی داهاتوو چەندین کۆمۆن لە سەراسەری سویددا و بەتایبەت لە ستۆکهۆڵم سوود لەو یاسا نوێیە وەربگرن و خانووی موڵک بکڕنەوە و بیدەنەوە بە کڕێ بە پەنابەران.

شاری مالمۆ لە هەموان زایتر دەکڕێتەوە 140 خانوو لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوودا.

جێی باسە بەپێی ئەو ئامارانەی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت لەبەردەستییایە زۆربەی ئەو خانووانەی کۆمۆن کڕیونییەتەوە بە نرخی بازاڕ کڕیونی، ئەمە شتێکە نابێت بەردەوام بێت بەڕای پاریسا لیلییەستراند بەرپرسی کۆمۆنی ڤالەنتونا لەسەر لیستی مۆدێراتەکان دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".