Påven
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

پاپا لە دواڕۆژی سەردانەکەیدا گوتار دەدات

"گوتار بۆ کاتۆلیکەکان دەدات"
0:57 min

ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان گوتارێکی دینی بۆ نزیکەی 14 هەزار کەس لە گەورە یاریگای (Swedbank Stadion) لە شاری مالمۆ دەخوێنێتەوە.

لەم کۆبوونەوە ئاینییە تایبەتە بە کاتۆلیکەکان کە بە گۆرانی دینی و گوتار دەست پێ دەکات، نزیکەی ملیارد و نیوێک کاتۆلیک لە جیهاندا گوێبیستی بن. 

ئەمە دوای ئەوەی دوێنی لە دوای گەیشتی بۆ سوید لە نوێژێکی هاوبەشدا لەگەڵ پرۆتێستانتەکاندا لە گەورە کڵێسای شاری لوند کۆبۆوە کە نوێنەری کڵیسای چەندی وڵات لە ئاستی جیهاندا تێیدا بەشدار بوون و دواتر لە یاریگای شاری مالمۆ گوتارێکی پێشکەش کرد.

پاپا فرانسیسکوس دوێنێ کاتژمێر 11 گەشتە سوید و ئەمڕۆ بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی مالمۆ ماڵئاوایی لێ بکرێت و کاتژمێر12:45 چرکە فڕۆکەکەی بەرەو ڤاتیکان بگەڕێتەوە.

بۆ پاشخانی ئەم هەواڵە سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".