mord i Göteborg
وێنە: Thomas Johansson/TT

دوو کەس لە یۆتۆبۆری کوژراون

پۆلیس لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە
0:43 min

دوێنێ ئێوارە دوو پیاو لە گەڕەکی (Västra Frölunda) لە شاری یۆتۆبۆری کوژران.

وتەبێژی مێدیا لە دەستگەی پۆلیسی شاری یۆتۆبۆری ستێفان گوستافسۆن دەڵێت دوێنێ دەورووبەری کاتژمێر هەشت و نیوی ئێوارە دەنگی تەقە لە گەڕەکێکدا بیسترا، دواتر کە گەشتینە شوینی ڕووداوەکە کەسێک کوژرا بوو یەکێکی دیکە بریندار بوو بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دواتر گیانی لەدەست دا.  

پۆلیس گرووپێکی تایبەتەی بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە تەرخان کردووە و بەپێی شایەتحاڵان دووکەس لە دوای تەقەکان بە ماتوڕسیکلەوە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهاتوون.

 جێی باسە تا ئێستا هیچ کەسێک بە گومانی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".