facebook
وێنە: Sean Kilpatrick

سکاڵاکان دژ بە پێناسەی ساختە زیادی کردووە

سزای دوو ساڵ زیندانییە
2:12 min

زیاد لە 6000 سکاڵای تایبەت بە تاوانی بەکارهێنانی پێناسەی خەڵکی دیکە نێردراوە بۆ پۆلیس بەڵام تەنها یەک کەس دادگایی کراوە.

لە سەرەتای مانگی حەوتی هاوینی ڕابوردووەوە بە پێی یاسا قەدەغەیە ناو، وێنە و پێناسەی کەسێکی دیکە بەکار بهێنرێت بۆ نموونە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک. یاساکە بە ناوی (olovligt identiteshandling) واتا بەکارهێنانی پێناسە بە بێ مۆڵەت.

بۆ نموونە گەر کەسێک کۆنتۆیەکی فیسبووک بە ناو و وێنەی تۆوە بکاتەوە ئەوا سزای ئەو کەسە تاوانە واتا غەرامە یاخود دوو ساڵ زیندانی.

  • سانیا میلیانیج یەکێک لەو قوربانییانەیە کە کەسێکی دیکە بە ناو و وێنەی ئەمەوە کۆنتۆیەکی فەیسبووکی کردۆتەوە، سانیا دەڵێت چەند قێزەونە کەسێکی دیکە بە ناوی تۆوە قسە بکات و نەشزانیت ئەو کۆنتۆیەی بۆچ مەبەستێک بەکار هێناوە.

یان ئولسۆن بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە پێناسەی ساختە  لە دەستگەی پۆلیس دەڵێت، ئەوەندە بەسە کەسێک بۆ بێزارکردنت کۆنتۆیەکی فەیسبووک بە وێنەی تۆوە بکاتەوە ئەگەرچی بە مەبەستی پارەپەیداکردنیش بەکاری نەهێنابێت هەر بە تاوان چاوی لێ دەکرێت. 

ئولسۆن هەروەها دەڵێت هەرچەندە لەو 6000 هەزار سکاڵایەی گەشتۆتە دەستمان تەنها یەک کەس دادگایی کراوە لەبەر ئەوەی لێکۆڵێنەوە لەو جۆرە تاوانانە زەحمەتە بەڵام ئەم یاسایە بۆخۆی چاوترسێنەوە کاتێک دەزانن کە ئەو جۆرە تاوانە ئەگەری دوو ساڵ زیندانیی هەیە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".