reepalu
وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT

قازانج لە بواری کەرتی گشتی دەبێت سنووردار بکرێت

نابێت قازانجی زیادە بچێتە گیرفانی خاوەن کۆمپانیاوە
2:47 min

لێکۆڵەوەری حکوومەت پێشنیازی کردووە کە قازانجی کۆمپانیا تایبەتەکانی کەرتی گشتی نابێت لە سەدا 7 زیاتر بێت.

گەر بێت و قازانجی کۆمپانیایەک لەو سنوورە واتا لە سەدا 7 زیاتر بێت ئەوا ئەو زیادەیە دەبێت لە کۆمپانیاکەدا بەکاربهێنرێتەوە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی خزمەتگوزاری لەڕێگەی بۆ نموونە دامەزراندنی کارمەندی زیاتر، خولی فێرکاری و باشکردنی هەلومەرجی کار. واتا قازانجی زیادە نابێت بچێتە گیرفانی خاوەن کۆمپانیاکانەوە. 

ئیلمار ریپالو لێکۆڵەوەر لەسەر ئەرکی حکوومەت لە پرسی قازانجی ئەو کۆمپانیا تایبەتانە کۆڵیوەتەوە کە لە کەرتی خزمەتگوزاریی گشتیدا سەرمایەگوزاریی دەکەن. ئەم پێشنیازە بۆ دیاریکردنی سنوورێک بۆ قازانج کەڵەکەکردن زیاتر ڕووی لەو زنجیرە کۆمپانیایانەیە کە لە بواری بۆ نموونە فێرگا، کەرتی تەندروستی و چاودێریی بەساڵاچوواندا هەن، ئەم کۆمپانیایانەیە کە دەبێت بنەمای کارکردنیان بگۆڕن گەر بێت و ئەم پێشنیازە ببێتە یاسا. ڕیپالو دەڵێت. 

 لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە ئەمڕۆ پێشکەش بە حکوومەت دەکرێت پێشنیازی ئەوە هاتووە بۆ نموونە دەبێت مەرج لەسەر ئەو کۆمپانیا تایبەتانە دابنرێت کە لە کەرتی خزمەتگوزاریی گشتیدا کار دەکەن کە  دەبێت لەو بوارانەی سەرمایەگوزاریی دەکەن کارامەیی پێویستییان هەبێت و خزمەتوگوزاری گونجاو پێشکەش بکەن. واتا بۆ ئەوەی کۆمپانیایەک لە کەرتی خزمەتگوزاریی گشتیدا سەرمایەگوزاری بکەن دەبێت ئەو مەرجانە پڕ بکەنەوە و بۆ ئەوەش دەبێت داوای مۆڵەتی تایبەتیان لێ بکرێت.

جێی باسە لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە ئەمڕۆ پێشکەش بە حوکوومەت دەکرێت جگە لە مەرجی کارامەیی و دیاریکردنی سنووری قازانج، پێشنیازی ئەوە کراوە کە ئەو کۆمپانیایانەی سەرمایەگوزاریی لە کەرتی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی گشتییدا دەکەن دەبێت سەقامگیرییەکی ئابووریی وایان هەبێت کە متمانە بە کار و خزمەتگوزارییەکانیان بکرێت.

زیاتر لەم بارەیەوە لە لینکی هاوپێچ بخوێنەرەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".