ڕووداوی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای E4
وێنە: Johan Nilsson / TT

ڕێگای E4 گیراوە

بەفر ئاڵۆزیی زۆری ناوەتەوە
0:25 min

بارینی بەفر هەر بەردەوامە و بووەتە هۆی چەندین ڕووداوی هاتووچۆ. لە سەر ڕێگای سەرەکی E4 لە نزیک شاری نیشیۆپینگ دوو بارهەڵگڕ وەرگەڕان و ڕێگاکە بەرەوە ستۆکهۆڵم ئێستا داخراوە.

لە ڕووداوەکەدا کەس بریندار نەبووە بەڵام بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس پێ دەچێ چەندین ساعەتی تر بخایەنێت تا رێگاکە بە تەواوی بکرێتەوە.

ئەم بەفرە زۆرە لە زۆربەی شوێنەکانی وڵات کێشەی ناوەتەوە. لە ستۆکهۆڵم هاتووچۆ بە گشتی زەحمەتە و زۆر لە ئوتوبوسەکان ڕاگیراون چوونکە لە ناو بەفرەکەدا دەرناچن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".