trump o börs
وێنە: AFP/TT

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بۆرسەی ستۆکهۆلمی دابەزاند

"ترامپ دژی بازرگانیی ئازادە "
5:39 min

بەهۆی سەرکەوتنەکانی دۆناڵد ترامپەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ئەمریکا بازاڕەکانی دراو لە ستۆکهۆلم دابەزین.

بەرپرسی ئابووری لە گەورەبانکی (SEB) ڕۆبەرت باریکڤیست دەڵێت ئەو باردۆخەی ئێستای بازاڕی دراو جێی نیگەرانییە و ئەگەری دابەزینی نرخی سوود هەیە، دۆلاری ئەمەریکیش دادەبەزێت.  

جێی باسە دۆلاری ئەمەریکی بە لەسەدا 2 بەرامبەر بە یورۆ دابەزیوە و نرخی یورۆ بەو شێوەیە بەرزبۆتەوە. بەڵام لەبەرا،بەر کرۆنی سویدی وەک خۆیەتی.


ئەم ئاڵوگۆڕەی بازاڕی دراو لەکاتێکدایە کە هەمووان خۆیان بۆ بردنەوەی هیلاری کلینتۆن ئامادە کردبوو بەڵام بەهۆی پێشڕەوییەکانی دۆناڵد ترامپەوە بازاڕی دراو بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە گۆڕا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ ک تا ئیستا زۆرینەی دەنگەکانی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەرییکا بردۆتەوە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا وتی کە سنوورێک بۆ بازرگانی ئەمەریکا لەگەڵ ئەورووپا دادەنێت و هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی هەلی کار بۆ ناو ئەمەریکا و هاوڵاتییانی وڵاتەکەی خۆی دەدات.

سەیری لینکی هاوپێج بکە بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".