Motståndrörelsen
وێنە: Tommy Söderlund/TT

بزووتنەوە بەرهەڵستکاری باکور خۆپێشاندان دەکەن

گرووپێکی دژەبیانیی ڕاسیستن
2:03 min

بە دروشمی (داگیرکاریی بێگانە ڕاگرن)  بزووتنەوەی تووندڕەوی نازیستی بەرهەڵستکارانی باکور خۆپیشاندان ساز دەدەن.

سبەینێ ڕۆژی شەممە بزووتنەوەی (Nordiska Motståndrörelsen-NMR) لە ناوەڕاستی ستۆکهۆلم لە (Kungsträdsgården) ەوە بەرەوە (Myntroget) لە گەملەستان خۆپیشاندنێک ساز دەدەن، دروشمەکەیان (Stopp främlingsinvationen) کە مەبەست لێی دژایەتیی هەموو ئەو کەسانەیە کە ئەورووپی سپی پێست نین.

ئەم بزووتنەوەیە ڕێکخراوێکی زۆر ڕاسیست و دژەدیموکراتییە کە بە ئاشکرا لەگەڵ ئەوەدان کە بە تووندوتیژیی بە ئامانجەکانیان بگەن. ئاننا لێنا لودێنیوس ڕۆژنامەوان دەڵێت کە لە سەرەتای هەشتاکانەوە چاودێریی ئەم گرووپەی کردووە.

ئەم بزووتنەوەیە گرووپێکی نازیستی شۆڕشگێڕین کە بە شێواز و قەبارەی جیاواز لە هەموو وڵاتانی باکوردا هەن بەڵام سەرۆکە دیارەکانیان و بنکەیان لە سویدە. لە ساڵی پاریشەوە پارتێکیان پێک هێناوە کە بەیەکەم  پارتی ناشیونالسۆسیالیست ناودەبرێت لە سویددا. ئامانجیشیان ئەوەیە کە بە شۆڕش بگەنە ئاواتی پێکهێنانی دەوڵەتێکی ناشیوناڵسۆسیالیستی کە هەموو سکەندیناڤیا لە خۆی بگرێت.

جێی باسە لەو خۆپیشاندانەی سبەینێ سازی دەدەن سەرۆکی هەموو ڕێکخراوەکانیان لە وڵاتانی دیکەوە وتار دەدەن. یەکێک لەوانە ڤێرا ئۆرێدسۆنی 88 ساڵانە کە ژنێکی فینلاندیی و کەسێتییەکی ناوداری ئەم بزووتنەوەیەیە لە ساڵانەی 1950 وە.

جێی باسە هاوکاتی خۆپیشاندانی نازیستەکان کە چالاکییەکی ساڵانەیە چاوەڕێ دەکرێت دژەخۆپیشاندانێک لەلایەن چەپە تووندڕەوەکانەوە ئەنجام بدرێت. گەر وا بکرێت ئەگەری پێکدادان و شەڕ لە نێوان ئەو دوو گرووپەدا هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".