nyanlända
وێنە: Erik Nylander/TT

کەمێک لە پەنابەرەتازەهاتووەکان دەخوێنن

"کۆمەکی مانگانەیان بۆ تەرخان دەکرێت"
2:39 min

تەنها پێنج لە سەدی پەنابەرەتازەهاتووەکان دوای قۆناغی ئامادەکردن (etableringsfasen) دەخوێنن.

جێی سەرسوڕمانە کە ژمارەیەکی وا کەم دەخوێنن لە کاتێکدا خوێندن کلیلی هاتنە نێو بازاڕیکارە، یلڤا یوهانسۆن وەزیری پرسی بازاڕیکار دەڵێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە چەندین شوێنکاری بەتاڵ هەیە بەڵام دەبێت بەڵگەی خوێندنی پیشەییت (Yrkesutbildning)هەبێت بۆ ئەوەی ئەو کارانە وەربگریت.

کاتێک پەنابەرێک مۆڵەتی مانەوە، ئیقامە وەردەگرێت لەلایەن دەستگەی کارەوە دەخرێتە نێو پرۆژەی (etableringsfasen) واتا قۆناغی ئامادەکردن کە پێک هاتووە لە دوو ساڵ ئامادەکاری بۆ کار و خوێندنی داهاتوو، ئەو کەسەی لەو قۆناغە بەشدارە لەلایەن دەوڵەتەوە کۆمەکێکی مانگانە وەردەگرێت.

کاردۆزگە بەدواداچوونی بۆ بەرنامەی ئامادەکردنی ساڵێک لەمەوبەریان کردووە و تێیدا دەرکەوتووە کە لە سەدا 52 ی پەنابەرەتازەهاتووەکان لە یەکێک لە بەرنامەکانی ئامادەکارییدا بەشدارن و لەسەدا 27 کاریان وەرگرتووە، کە زۆرینەیان پیاون.

تەنها لەسەدا پێنج دوای قۆناغی ئامادەکردن دەستیان بە خوێندنی زمان، ئامادەیی یاخود زانکۆ کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە هەر پەنابەرێک یەکێکیان پاشخانی خوێندنیان لە خوار ئاستی ئامادەییەوەیە.  

بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە پەنابەرتازەهاتووەکان بەتایبەت ئەوانەی کە پاشخانی خوێندنیان کەمە، حکوومەت لە بودجەی پاییزیدا بڕە پارەیەکی بۆ کۆمەکی ئەو کەسانە تەرخان کردووە کە بریتییە لە 9000 کرۆن لە مانگێکدا بۆ نزیکەی 15 هەزار کەس کە لە یەکی مانگی یولی ساڵی داهاتووە کاری پێ دەکرێت. ئەمە ساڵانە نزیکەی ملیاردێک کرۆن لەسەر کاسەی دەوڵەت دەکەوێت.  

مۆدێراتەکان پێشوازیی لەم کارڕاییەکی حکوومەت دەکەن بەڵام دەڵێن لەبەرئەوەی ئەم پارانە بۆ ئەو لاوانە دانرابوو کە ئامادەییان تەواو نەکردووە و ئێستا حکوومەت دەیەوێت پەنابەرەتازەهاتووەکانیش بگرێتەوە دەبێت لە بەرامبەردا مەرج لەسەر ئەو پەنابەرانە دابنرێت کە دەبێت هەوڵی جدی بدەن تا دوای خوێندەکەیان بۆ دامەزراندن بگونجێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".