Människor duschar.
وێنە: Nick Näslund/Sveriges Radio

بەهۆی مەترسی وێنەگرتن قوتابیان دەست لە خۆشووشتن هەڵدەگرن

قوتابیان ئاماژە بە پیسی دووشەکانیش دەکەن
2:52 min

ترسی وێنەگرتن و بێزارکردن و نیشاندانی لەشیان دەبێتە هۆئ ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابیانی قۆناغی ناوەندی لە پاش وەرزش دەست لە خۆشووشتن هەڵگرن.

ڕادیۆی سوید ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە کە بەهەزاران قوتابی قۆناغی ناوەندی تیایدا بەشداربوو و ئاماژەیان بەو حاڵەتانە کرتووە.

جێگەی باسە لەو ڕاپرسییەدا پەیوەندی بە زیاتر لە ٨٠ قوتابخانە لەسەرانسەری سویددا کراوە. هاوکات پەیامنێرانی ڕادیۆی سوید سەردانی وانەکانی وەرزشیان کردووە و لەوێ ڕاپرسسیەکانیان ئەنجامداوە. بەکۆی گشتی ٣٢٠٠ قوتابی قۆناغی ناوەندی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە. لە %٦٠ ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە پاش وەرزش خۆیان ناشۆن. کەتەواتە ئەگەر پۆلێک لە ٢٥ قوتابی پێک بێت ئەوا ١٥ قوتابیان دەست لە خۆشووشتن هەڵدەگرن.

جێگەی ئاماژە پێکردنە کە هەندێک لە قوتابییەکان باسیان لەو کردەووە بەهۆی باوەڕنەبوون بە جەستەیان خۆیان خۆشووشتن دوور دەگرن. یەکێک لەو قوتابیانە نەویست ناوی خۆی بڵێ بەڵام باس لەم هۆکارە دەکات و دەڵێ.

- مرۆڤ لە لەشی خۆی دڵنیا نییە و لەگەڵ ئەوشدا بەلەشی ڕووتەوە لە دووشەکەدا لەبەردەم هەموو قوتابییەکانی دیکەدا ڕاوەستە.

 دانێل ڤیدل مامۆستای وەرزشە لە قوتابخانەی سلۆتسکوولان لە شاری بۆریهۆڵم. ڤیدل باس لەوە دەکات کە هۆکاری خۆنەشووشتن لە پاش وەرزش بۆ دەرئەنجامی ناوناوزەنگ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێتەوە. بۆ نمونە کە مرۆڤ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا شێوازی ڕووخسارو جەستی چۆن هەڵکەوتووە.

هاوکات دانێل ڤیدل باس لە چەندین چارەسەر دەکات کە مرۆڤ دەتوانێ بۆ ئەوەی قوتابیان لەپاش وەرزش خۆیان بشۆن بێنە ئاراوە و دەڵێ.

- لە جێگەی ئەوەی قوتابییەک ناچار بکەیت خۆی بشوات دەکرێ کابینەی جیا جیای خۆشووشتن لە دووشەکاندا دابنرێ کە لە خاتی خۆشووشتندا قوتابییەکان هەست بەوە بکەن کە ئەوان جێگەی خۆشووتنەکەیان جیاوازە لەوەی هاوڕێکەی و ئیدی دڵنیایان لا دروست دەبێ.

سەرەڕای ئەوانەش بەشێکی زۆر لە قوتابیان باسیان لە مەترسییەکانی مۆبیل تەلەفۆن و وێنەگرتن کردووە لە دووشەکاندا. هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوێرن لەبەر فیلم گرتنیان خۆیان لەبەردەم هاوڕێکانیاندا بشۆنن و ناچار دەبن هەموو ڕۆژەکە بەلەشیکێ ئارەقاوییەوە ببەنە سەر. هەندێکی دیکەیان باسیان لە پاک و خاوێنی دووشەکان کردووە کە بۆ ئەو نابێ مرۆڤ خۆشووشتنی تێدا ئەنجام بدات هێند پیسە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".