.
وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT

خواستی بەکرێدانی خانوو بە تازەهاتووان زۆر لاوزە

دەبێ لە ساڵێکەوە بۆ سێ ساڵ بێ لە سویدا ژیابن
1:50 min

لە شارەوانی ستۆکهۆڵمدا تەنها ٧٠ کەس خواستی خۆی بۆ بەکرێدانی خانوو بە تازەهاتووان نیشان داوە.

شارەوانی ستۆکهۆڵم بەرنامەی بۆ تۆمارکردنی گرێبەست بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ خانووەکانیان بەدەستی یەک بە تازەهاتووان بدەن داڕشت بوو، بەڵام تەنها ٧٠ کەس خواستی خۆی بۆ ئەم هەنگاو نیشانداوە. ئەمە سەرەڕایی ئەوەی کە کەمی خانووبەرە ئێجگارە زۆرە.

 لەڕێگەی بەکرێ دانی خانووەوە لەلایەن تاکە کەسەوە شارەوانی ستۆکهۆڵم ئەمە بە هەلێکی باش زانیوە بۆ چارسەرکردنی کێشەی کەمووکورتی خانوو بۆ ئەو ٦٠٠٠ پەنابەرانەی تازە ئیقامەیان وەرگرتووە کە خانوویان دەست بکەوێ، بەڵام لە دەرئەنجامدا خواستەکە زۆر نەبووە.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو ٧٠ کەسەی خواستی بەکرێدانی خانووەکانی خۆیان نیشانداوە ئەم کارەی شارەوانی ستۆکهۆڵمیان بەرز نرخانداووە.

شارەوانییەکەش لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەی خانوودا ئەمە بەهەنگاوەێکی باش لە ڕوانگەی هاوگوونجییەوە دەبینێ.

بەپێی تەلەفزیۆنی سوید شارەوانی بۆ هەر ژوورێک ٤٠٠٠ کرۆن وەک کرێ بە خاوەن خانووەکە دەدات. بۆ هە شووقەیەکیش ٨٠٠٠ کرۆن. هاوکات ئەگەر خانووکە هێندە گەورەبێ جێگەی خێزانێکی تێدا ببێتەوە ئەوا شارەوانییەکە ١٢٠٠٠ کرۆن بە خاون خانووکە دەدات. ئیدی ئەگەر ڤێلاش بێ. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسانەی ئەم هاوکارییە دەیانگرێتەوە دەبێ مافی پەنابەریان وەگرتبێ و لە ساڵێکەوە بۆ سێ ساڵ بێت لە سویددا بن، بەتایبەتیش خێزان و منداڵی بەتەنها هاتاتوو.

جێگەی باسە کە شارەوانی ستۆکهۆڵم لە ئێستادا کێشەی کەمی خانوو هەیە. ئەگەر بێت خانوو بۆ ئەو تازە هاتووانەی مافی پەنابەریان وەرگرتووە چارەسەر نەکرێ، ئەوا ئەو کەسانە ناچار دەبن لە هۆڵە وەرزشییەکانی قوتابخانەکاندا جێگەیان بۆ دابین بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".