.
وێنە: Francisco Seco

سوید لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ئەووروپا بەردەوام دەبێ

لە ڕوانگەی فەرمییەوە سبەینێ حکومەت بڕیار دەدات
1:00 min

حکومەتی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردن بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە دەرکییەکانی یەکێتی ئەووروپا و بەتایبەت دەریای ناوەڕاست.

وەزیری ناوخۆی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان لە کۆنترۆڵکردنی کەنار دەریاکان و دەریای ناوەڕاست هەتاوەکو کۆتای بەهاری ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبن. هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە کە سوید لە پاش بەهاری ساڵی داهاتووش دەیەوێ ساڵێکی دیکە بەردەوام بن لە چاودێریکردنی سنوورە دەرکییەکان و دەریای ناوەڕاست. وەزیری ناوخۆی سوید ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان مەبەستی پاراستنی ژیان و بەتایبەت لە ڕووی هاتنی کۆچبەرەوە. ئەمە سەرەڕایی ئەوەی کە ڕێژەی کۆچبەر کە بە دەریایی ناوەڕاستدا بۆ ئەورووپا کۆچ دەکەن زۆر کەمی کردووە.

جێگەی باسە ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە سوید لەم ئەم ئەرکەیدا لەگەڵ دەستگەی چاودێریی سنوورەکانی یەکییەتیی ئەورووپا بەناوی (Frontex) سەرپەرشتیی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دەکات هاوکار دەبێ.

 لە ڕوانگەی فەرمیەوە بڕیارە سبەینی حکومەت لەسەر ئەم ئەرگەی بە ڕەسمی بڕیار بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".