.
وێنە: JESSICA GOW / TT

دادگا بڕیاریدا ئەو پیاوەی گومانی تاوانی تیرۆرستی لەسەرە لە زیندان بهێڵێتەوە

ئامادەکارییەکە لە پارێزگای ستۆکهۆڵم یان ئوپسالە بووە
0:49 min

ئەو پیاوە تەمەن ٣٣ ساڵەی کە گومانی ئامادەکاری بۆ کاری تیرۆریستی لەسەرە دادگا بڕیایدا کە لە زینداندا بیهێڵێتەوە.

 

جێگەی باسە ڕۆژی یەکشەممە ئەو پیاوە بەگومانی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە پارێزگای ئوپسالە دەستگیرکرا.

 ئەو پیاوە گومان لێکراوە هاوڵاتینامەی سویدی هەیە. بە وتەی داواکاری گشتی ئەو کەسەر ڕەخنەی تووندی لە سیاسەتی هاوگونجی و کۆچی سودی گرتووە. بەڵام سەبارەت بە گومانەکان و ناوەرۆکی ئامادەکارییەکە داواکاری گشتی ئامادەی ڕوونکردنەوە بەهۆی نهێنی پاراستنی کەیسەکە نەبووە.

هەروەها ئامادەکاری بۆ تاوانە تیرۆریستیکە لە هەرێمی ستۆکهۆڵم یان ئوپسالە بووە. دادگا بڕیاریداو کە هەتاوەکو هەفتەیەکی دیکە ئەو گومالێکراوە بە دەستبەسەری بهێڵێتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".