.
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

لەسەر ڕەوشی تورکیا وەزیری دەرەوەی سوید هاتە دەنگ

"وەڵامێکی زۆر باشی داینەوە"
2:43 min

لە پاش داوای چەندین چالاکەوان و ڕێکخراو کە سوید ‌هەڵوێست بەرامبەر تورکیا بگرێتەبەر و داوای لێدوان لە تورکیا سەبارت بە ڕەوشی ئەو وڵاتە بکات، ئەوا لە بەیاننامەیەکدا وەزیری دەرەوە وەڵام دەداتەوە.

جێگەی باسە لە سەرەتایی ئەم مانگەدا چەندین ڕێکخراو و  چالاکەوان بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە فشاری حکومەتی تورکیا بۆ سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئازادی ڕادەبڕینی و بێڕێزی پێکردن  بە چالاکەوانان لە تورکیا ڕادەستی وەزیری کولتوور و دیموکراتی سوید ئالیس باهکونکێ کردووە. هەر هەمان بەیاننامە لەلایەن وەزارەتی کولتوور و دیموکراتی ڕادەستی دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم کراوە و ڤاڵستروێمیش وەڵامی داوە. لە بەیاننامەکەدا هاتوو کە تورکیا دەبێ مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت. لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت فاڵستروێم دەستخۆشی لە چالاکەوان و ڕێکخراوەکان دەکات و تیشک دەخاتە ئەوەی کە ئەمان پشتگیرییان لە دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ کردووە. هاوکات ڤاڵستروێم جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە ئەو بەردەوام لەگەڵ هاوکارانی لە یەکێتی ئەووروپا پێداگیری لە تورکیا کە کاندیدە بۆ بەئەندام بوون لە یەکێتییەکەدا دەبێ ڕەچاوی پرسەکانی دیموکراتی بگرێت. پاشان باس لەوەش دەکات کە دەسگیرکردنی هاوسەرۆکان و ئەندام پەرلەمانانی هەدەبە جێگەی نیگەرانییەوە و جێگەی مەترسییە و دەبێ بەزووی ئازاد بکرێن و تورکیا دەبێ بۆ مێزی گفتووگۆیی ئاشتی بگەڕێتەوە.

نوسەر و ڕۆژنامە نوسی بەڕەچەڵەک کوردۆ باکسی یەکێک بووە لەو کەسایەتییانەی کە لە پشت بەیاننامەوە بووە.

کوردۆ باکسی سەبارەت بە وەڵامەکەی وەیزی دەرەوەی سوید دەڵێ.

- وەڵامەکەی وەزیری دەرەوە زۆر باشبووە و ئاماژەی بەو خاڵانەی کردووە کە ئێمە لەسەری سوور بوین. بۆ نمونە زیندانیکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە کە دەبێ ئازاد بکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".