.
وێنە: Anders Wiklund/TT

منداڵان کاری وەرگێڕی بۆ دایک وباوکیان دەکەن

" وشەی زۆر قورس لە نەخۆشخانە بەکار دەهێنن"
2:03 min

لە ڕاپرسییەکی بەرنامەی تێندێنسی ڕادیۆی سویدا کە بەسەدان منداڵ تێدا بەشدار بوون هاتووە کە منداڵان ناچار دەبن کاری وەرگێڕی بۆ دایک و باوک یان خزمێکیان بکەن. بەتایبەت لە بواری تەندروستیدا.

ئەو منداڵانە لە زۆربەی حاڵەتدا دایک و باوکیان لە وڵاتانی دیکەوە بە گەورەیی هاتوونەتە سوید. لە ڕاپرسییەکەدا ٤٠٠ منداڵ  لە تەمەنەکانی ١٣ و ١٤ ساڵیدا لە زۆربەی شارەکانی سویدا بەشدار بوون. ئەم منداڵانە دایک و باوکیان لە وڵاتێکی دیکە لە دایکبوون و بەگەورەیی هاتوونەتە سوید. سەبارەت بەو پرسیارەی کە چەند کاری وەگێڕی بۆ خێزانەکانیان دەکەن؟ لە وەڵامدا منداڵاکان ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی هەفتەی جارێک. یەکێک لەو منداڵانە بێنیەمین سالزار لۆپێسە کە لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە بەردەوام وەرگێڕی بۆ دایک و باوکی دەکات و دەڵێ.

   - بەتایبەت وەرگێران لە نە خۆشخانە زۆر قوورسە. لەبەر ئەوەی وشەی قوورس بەکار دەهێنن کە من نایزانم. جا هەمووشیان لەو کاتەدا سەیری من دەکەن. ئەوەش زۆر ناخۆشە. هاوکات هەمووی چاوەڕوانی وەڵام لە من دەکات کە من نازانم چی بڵێم.

 ئەم کارە لە سویددا ئەمڕۆ بە منداڵان ئەنجام دەدرێ. لە وڵاتی نەروێج لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە یاسایەکی نوێ دەرکرا و بەپێی ئەو یاسایە قەدەغە کرا کە دەستگە حکومییەکان لەکاتی وەرگێڕیدا سوود لە منداڵان وەرگرن یان منداڵ وەک وەگێڕ بەکار بهێنن. بە وتەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی لە ئێستادا هیچ بەرنامەی لە ئارادا نییە کە ئەو کارە قەدەغە بکرێ.

 لە نوسینگەی حکومەت گرووپێک لە پێنج وەزارەت  پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بەدوادا چوون لەسەر پرسی کەمووکورتی وەرگێر ئەنجام بدەن. ئەو گرووپە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاگادارن لەم ڕەوشەی ئێستا لە هەوڵی لێکۆڵینەوەدان.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".