polis
وێنە: Stig-Åke Jönsson / TT

مالمۆ داوای بەرگرتن لە تاوانکاری دەکات

"پۆلیس دەبێت مافی پشکنین و دەستگیرکردنی هەبێت"
1:49 min

لە نامەیەکی کراوەدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی مالمۆ پێشنیاز دەکەن بۆ بەرگرتن لە تاوان چەند یاسایەک بگۆڕدرێن.

لەو نامەیدا کە ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان و وەزیری داد مورگان یوهانسۆن کراوە داوای ئەوە کراوە کە بۆ ئەوەی بتوانرێت تاوانکاریی ڕێکخراو (organiserade brottslighet) واتە کە گرووپێک بەردەوام و بە بەرنامە کاری بۆ دەکەن، بەری پێ بگیرێت دەبێت حکوومەت گۆڕانکاری لە چەند یاسایەکدا بکات بۆ نموونە ڕێ بدرێت بە پۆلیس کە ئەو کەسانەی کە لە گرووپە تاوانکارییەکاندان یاخود بە تاوانێک سزا دراون، مالەکانیان بپشکنرێت.

  • لە ئێستادا پۆلیس کێشەیەکیان هەیە ئەویش ئەوەیە کە دەزانن لە شوێنیك ئامێر و کەرەستەی تاوانکاریی هەیە یاخود بەڵگەیان لەسەر تاوانێک دەست دەکەوێت بەڵام بۆیان نییە ئەو شوێنانە بپشکنن. کاترین خانفێلد بەرێوەبەری سەرۆکایەی شارەوانی مالمۆ لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان، دەڵێت.

شارەوانی شاری مالمۆ هەروەها پێشنیازیان کردووە کە نزمترین سزای یاسایی لەسەر تاوانی چەکداری لە ساڵێکەوە زیاد بکرێت بۆ دوو ساڵ. ئەو کەسەشی گوومانی لەسەرە بتوانرێت پەند بکرێت.

پێشنیازی سێیەمیان ئەوەیە کە ئەو شۆفێرەی چەک لە ئوتومبیلەکەیدا دەدۆزرێتەوە بەرپرسە لەو تاوانە و دەبێت پۆلیس بە مافی دەستگیرکردنی هەبێت.

ئەم پێشنیازانە کە لە شێوەی نامەی کراوە ئاڕاستەی حکوومەت کراوە دوای کۆبۆنەوەکانی شارەوانی مالمۆ لەگەڵ دەستگەی پۆلیس ئەو شارەدا دێت و هاوکاتی ئەو ڕەخنە تووندانەیە کە سەندیکای پۆلیس و شارەوانی مالمۆ ئاڕاستەی دەستگەی پۆلیسی باشووری سوید کردووە و دەڵێن بەهۆی ئەوەی کە ڕێکخراوی دەستگەکە کەمهێنە توانای بەجێگەیاندنی ئەرکە سەرەتاییەکانیان نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".