.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

شارەوانییەکان نەیانتوانیەوە ڕێژەی پێویست پەنابەر وەربگرن

پەنابەران ناچار بوون جێگە بۆ خۆیان دابین بکەن
1:37 min

ڕێژەیەکی کەم لە شارەوانییەکان توانیویانە ئەو ڕێژە پەنابەرەی بۆیان دیاری کراوە وەربگرن.

 بۆ نمونە لە شەش شارەوانی یەکێکیان نەیتوانیوە تەنها نیوەی بەشەکەی خۆشی وەرگرتووە.

ئەم بابەتە ئەمڕۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کردووە. جێگەی باسە ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر توندکردنەوەی یاساکانی کۆچدا تێدەپەڕی. ئەو یاسایە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی پەنابەری بۆ سوید حکومەت بڕیاری لەسەردرا و پەسەندی کرد.

لە مانگی سێی ئەمساڵەوە حکومەت بەپێی یاسا ڕایگەیاند کە هەر شارەوانییەک دەبێ ٢١٧٠٠ پەنابەر کە ئیقامەیان پێدراوە وەربگرێت. بەڵام لە ئێستادا کە تەنها مانگێکی ساڵ ماوە ئاشکرا بووە تەنها لە %٥٧ شارەوانییەکان پەنابەرانیان لە ڕوانگەی یاساکەوە وەرگرتووە.

هەتاوەکو ڕۆژی یەکشەمەش ٤٥ شارەوانی لە %٥٠ بەشە مەرجەکەی خۆیان وەرنەگرتووە. لە ئێستادا بەشێک لە شارەوانییەکان داوا دەکەن کە حکومەت ڕێژەکە کەم بکاتەوە یان هیچ نەبێ کاتی وەرگرتنی پەنابەران لەلایەن شارەوانییەکان درێژ بکاتەوە.

 بەپێیی ئامارێکی دەستگەی کۆچ ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی کە خۆیان جێگەیان لە شارەوانییەکان پەیدا کردووە نزیکەی ٣٢٠٠٠ پەنابەرە. واتە سێ هێندەی ئەو پەنابەرانەیە کە حکومەت جێگەی لە شارەوانییەکاندا بۆ دابین کردوون  کە ژمارەیان ١٢٠٠٠ پەنابەر.

ئەمەش ئەو پەنابەرانەی کە کەمپەکانی دەستگەی کۆچ ڕەت دەکەنەوە و خۆیان لەلای کەس و کاریان جێگەی ژیان بردنە سەر دابین دەکەن.

ئەو کەسانەش کە مافی پەنابەریان وەرگرتووە و هەتاوەکو ئێستا لە کەمپەکانی دەستگەی کۆچدا ژیان دەبەنەسەر نزیکەی ٢١٠٠٠ پەنابەرە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".