.
وێنە: ANDERS WIKLUND / TT

سکاڵا لەسەر ئەندام پەرلەمان کێنت ئێکەرووت تۆمار کرا

"بۆ پاراستنی خۆم زلەیەکی سووکم لە ‌هێرش بەرەکە داوە"
1:30 min

سکاڵایەک بەگومانی دەستوەشاندن لەسەر کێنت ئێکەرووت ئەندام پەرلەمانی سەر بە پارتی دیموکراتەکانی سوید (SD) تۆمار کراوە.

 لە پاش ئەم ڕووداوە سەرۆکی پارتی دیمورکراتەکانی سوید یمی ئۆکێسۆن داوای لە کێنت ئێکەڕووت کردووە کە پشوو وەربگرێت.

گومانەکان لەسەر ڕووداوێکی شەوی رابردوو کە لە دەرەوەی یانەیەکی شەوانە کە ئاڵۆزی لە نێوان ئێکەڕووت کەسێکی دیکەدا لە نزیک ستورێپلان لە شاری ستۆکهۆڵم روویداوە. ئەم بابەتە ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت بڵاوی کردۆتەوە. بەپێی ڕۆژنامەکە لە پاش ڕووداوکە کێنت ئێکەڕووت ڕێگەی چوونە ژوورەوەی بۆ نێو یانەکە پێ نەدراوە.

لە ئێسێمێسێکدا  ئێکەڕووت بە ڕۆژنامەکە ڕادەگەیەنێ:  " من وەک کاردانەوەیەک بۆ پاراستن لە خۆم زلەیەکی سوکم لەو کەسەی هێرشی کردە سەرم داوە".

 جێگەی باسە پۆلسی ستۆکهۆڵم ڕایگەیاندووە کە ئەوان سکاڵایەکیان لەسەر دەستوەشاندن لەلا تۆمار کراوە. جێگەی باسە کێنت ئێکەڕووت وتەبێژی دادی پارتی دیموکراتەکانی سوید چەندین جار ڕووبەڕووی رەخنە سەبارەت بە هەڵوێست و هەڵسووکەوتی بووەتەوە.

بۆ نمونە لەسەر ساڵی ٢٠١٠  کێنت ئێکەڕووت  و چەند ئەندام پەرلەمانێکی دیکەی سەر بەپارتی دیموکراتەکانی سوید بە بۆری لەناوەڕاستی شاری ستۆکهۆڵم شەڕێکیان نایەوە و ئێکەڕووت فیلمی ڕووداوەکەی گرتووە. ئیدی لەو کاتەوە ئەو کارەیان بە ئابڕووچوونیی شەڕەبۆرییەکە ناسراوە و بەسویدی پێی دەوترا (järnrörsskandalen).

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".