.
وێنە: Anders Andersson/Scandinav

گرنگی بە مافی منداڵانی قوربانیی تووندوتیژی دەدرێ

دابینکردنی زیاتر ئارامی و دڵنیاییە بۆ ئەو منداڵانە
1:10 min

حکومەت لێکۆڵەوەرێکی بۆ بەهێزکردنی مافەکانی ئەو منداڵانە کە قوربانیی تووندوتیژین، دیاری کرد.

ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی بۆ بەرنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان حکوومەت ئەرکی لێکۆڵینەوە لە مافی ئەو منداڵانە دیاری کرد کە بەهۆی تووندوتیژییەوە لەگەڵ دایک یاخود باوکیاندا لە شوێنێکی نهێنی ژیان بەسەر دەبەن (Skyddat boende).

هۆکاری سەرەکی ئەم هەنگاوەی حکومەت دابینکردنی زیاتر ئارامی و دڵنیاییە بۆ ئەو منداڵانە.

وەزیری پرسی منداڵان ئۆسا ڕێنگنێر لە راگەیاندنێکی میدیاییدا دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر منداڵ لە ماڵی نهێنیدا دەژین بەڵام سەبارەت بە مافە یاساییەکانیان زانیاریی ڕوونمان نییە. 

ئەرکی ئەو لێکۆڵەوەرەی حکوومەت بۆ ئەم پرسەی دیاری کردووە لەوە پێکدێ کە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگە و لایەنە بەرپرسەکان لەم بوارەدا دەستنیشان بکات. هاوکات لە چوارچێوەی یاسادا پێناسەیەکی یاسای بۆ ئەو شوێنە نهێنیانەی نشتیەجێبوون کە تایبەتە بە منداڵان بهێنێتە ئاراوە.

 جێی باسە فرێدریک لوند سامێلی ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان وەک لێکۆڵەرەوەی حکومەت لەم بوارەدا دەستنیشان کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".