وێنە: Izabelle Nordfjell/TT

ئەفغانستان پەنابەرەکانی وەرناگرێتەوە

"بە پێی ڕێککەوتننامەی یەکیەتیی ئەورووپا دەیاننێرینەوە"
1:30 min

پەرلەمانی ئەفغانی ئەمڕۆ بە نا دەنگیان بۆ ئەو ڕێککەوتنە دا کە بریتییە لە وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرانەی داواکانیان پەسەند نەکراوە و لە سویدەوە دەنێردرێنەوە.

ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەفغانستان بە زۆرینەی دەنگ بووە و وەزیری پرسی کۆچ مورگان یوهانسۆن دەڵێت ئەو دەنگدانە هیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان سوید و ئەفغانستان ئیمزا کراوە، لەبەرئەوەی ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەفغانستان و یەکییەتیی ئەورووپادا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە ئیمزا کراوە.

وەزیری کۆچ هەروەها دەڵێت جارێ زووە بۆ ئەوەی باس لە دەرئەنجامەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە بکرێت. ئێستا لە هەوڵی پەیوەندی گرتنین بە حکومەتی ئەفغانییەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە. گەر نەتوانین ئەم ڕێککەوتنەش جێبەجێ بکەین ئەوا دەتوانین بۆ ناردنەوەی پەنابەرە ئەفغانییەکان ئەو ڕێککەوتنە بەکار بهێنین کە لە نێوان ئەفغانستان و یەکییەتیی ئەورووپادا هەیە.

مورگان یوهانسۆن دەڵێت ئەو ڕێککەوتنانە بەشێکن لە یاسا و مافە جیهانییەکان کە وڵاتان دەبێت ئەرکی هاوڵاتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن، ئەوە ئەفغانستانیش دەگرێتەوە.

بۆ پاشخانی ئەم هەواڵە لینکی هاوپێچ کلیک بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".