.
وێنە: Bertil Ericson/TT

یاسای تیرۆر لە سوید کاری پێنەکراوە

ئاپی سویش و کۆنانت یان پارەی دەستی بەکار دەهێنن
1:57 min

سەرەڕای ئەوەی کە یاسایەکی نوێ بۆ ئەوەی ڕێگری لە دابینکردنی کۆمەکی ئابووری بۆ تیرۆر ئەنجام بدرێ هێنرایە ئاراوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا ئەم یاسایە کاری پێ نەکراوە.

جێگەی باسە هەتاوەکو ئێستا پۆلیسی تاوانی ئابووری، پۆلیسی ئاسایشی سوید هەروەها دەستگەی بەرگرتن لە تاوانی ئابووری (Ekobrottsmyndigheten) تەنها یەکجاریش دەستیان بەسەر هیچ بڕە پاریەکدا نەگرتووە کە گومانی ناردنی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان لەسەر بووە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی بانکەکان ئەو دەستگە حکوومییانەیان ئاگادار کردۆتەوە.

بەرپرسی لیژنەی دارایی پەرلەمانی سوید بیاتریسک ئاسک بە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ڕایگەیاندووە کە مرۆڤ چاوەڕوانە ئەم یاسایە جێبەجی بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".