.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئاسانکاری لە کەیسی ئەفغانەکان دەکرێ

ڕەوشی ئەفغانستان خراپە
1:01 min

دەستگەی کۆچ ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی وڵاتی ئافغانستان لەم دوو ساڵەی دوایدا زۆر خراپ بووە. لەبەر ئەوەش دەستگەی کۆچ  هەڵسەنگاندنی تایبەت و ڕەچاوکردنی ڕەوشەکە لە کاتی پێداچوونی کەسی پەنابەرە ئەفغانەکاندا دەکات.

ئەمەش پێدەچێ لە داهاتوودا ڕێژەیەکی زیاتر لە ئەفغانەکان مافی پەنابەری وەرگرن. ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠٠٠٠ ئەفغانی لە پرۆسەی پەنابەریدا ناویان تۆمارکراوە. بڕیارەکەی ئەمڕۆ دەستگەی کۆچ دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئاسانتر ئەفغانەکان ئیقامە وەرگرن، بەڵام بەشێوەیەکی ئاوتۆماتیک هەڵسەنگاندنی کەیسەکان ناکرێ. بەڵکو بەپلەی یەکەم ڕەچاوی کەیسی منداڵ و ژن و پاشان ئەو ئەفغانیانەی کە شیعەمەزهەبن و  لە کەمینەی هەزارەن دەکەن.

 هەروەها دەستگەی کۆچ ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەفغانیانەی داوای مافی پەنابەرییەکەیان ڕەت کراوەتەوە دەتوانن داوایی پێداچوونەوەی کەیسەکانیان بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".