.
وێنە: BERTIL ERICSON / TT

ئەندامی ڕێکخراوە نازیستییەکان بەردەوامە لە زیادکردن

لە % ٣٠ ئەندامەکانیان نوێ بووە
3:13 min

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا بووە کە هەتاوەکو دێ ڕێکخراوە نازیستییەکان لە سویددا لە گەشەکردن بەرداوامن.

ڕێکخراوەی نازیستی ناسراوە بە بزوتنەوەی بەرگری باکوور (Nordiska motståndsrörelsen) ئەندامی زیاتر بۆ خۆیان ڕادەکێشن. بەپێی بەداوادچوونێکی دامەزراوەی دژە ڕاسیزم ئێگسپۆ (Expo) کە هاوکات گۆڤاری ئێکسپۆ بڵاودەکاتەوە ئەو بزووتنەوانە لە ساڵی دوایدا ئاشکرا بووە کە هەتاوەکو دێ ئەندامی نوێ ڕادەکێشنە نێو ڕیزەکانیانەوە و لە ڕوانگەی ئەنجامدانی چالاکییەوە زۆر چالاکترن. گۆڤارەکە ڕوونیکردۆتەوە کە لە %٣٠ ئەو ئەندامانەی کە بەشداری چالاکیەکانی بزوتنەوەی بەرگری باکوور (Nordiska motståndsrörelsen) بەشدار بوون ئەندامی نوێن و پێشووتر لەو ژینگانەدا نەبینراون.

 لە ١ مای ئەمساڵدا ڕێکخراوەی نازیستی ناسراوە بە بزوتنەوەی بەرگری باکوور (Nordiska motståndsrörelsen) خۆپیشاندانێکیان لە شاری بۆرلێنگی ئەنجامدا، لەو خۆپیشاندانەدا زیاتر لە ٣٠٠ ئەندامیان بەشداری کرد. بە پێیی ئیکسپۆ هۆکاری گەشەکردنی ئەو ڕێکخراوە نازیستییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هیچ لایەنێک نییە ململانەیان بکات. هاوکات ئەو خۆپیشاندانەی بۆرلێنگێ زۆر بەسوود بووە بۆ ڕێکخراوە نازیستیییەکان. هەروەها ئاماژەشیان بەوە کردووە یەک لەسەر سێی ئەو ئەندمانە نوێیانە کە ساڵی ڕابردوو بە ئەندم بوون دەستیان بە دامەزراندن و ڕاکێشانی ئەندامی نوێ بۆ نێو ڕیزەکانیان کردووە. بەشی هەواڵەکانی ڕدیۆی سوید ئێکۆن پەیوەندی بە پێر ئوێبێری سەرۆکی ڕێکخراوەی نازیستی ناسراوە بە بزوتنەوەی بەرگری باکوور (Nordiska motståndsrörelsen) بۆ وەرگرتنی لێدوان کردووە، بەڵام ئاماددە نەبووە وتووێژی ڕادیۆی ئەنجام بدات.

هێلێڤی ئێنگستروێم ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی ڕایدەگەیەنێ کە دەبێ بەهەموو شێوەیەک هەڵوێست بگرینەوە بەر. هاوکات سەبارەت بەچۆنێتی بەرنگاربوونەوە دەڵێ.

- یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆر گرنگەوە دەبێ ڕەچاو بکری دیموکراتیی و یەکسانییە لە نێوان مرۆڤەکاندا. لەبەر ئەوە نابێ بۆشیایی لە کۆمەڵگەدا بۆ بهێڵینەوە کە سوود بەو لایەنانە بگەیەنی کە دەیانەوە کاریگەریان لەسەر دیموکراتی  و پرسەکانی مافی مۆڤ هەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".