.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

گومانی تاوانی تیرۆری لەسەر لابرا

گوومانی تاوانەکانی ڕەت دەکردەووە
1:57 min

ئەو پیاوە تەمەن ٢٥ ساڵەی کە لەسەر گومانی سەفەر کردن بەمەبەستی پەیوەندی کردن  بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانەوە لە سوریا ڕووبەڕووی دادگا کرابووەوە ئەمڕۆ دادگا تێهەڵچوونەوەی سڤێیا هووڤڕێتێن ئازادی کرد.

جێگەی باسە ئەو کەسە لە دادگای سەرتای ئاتوندا (Attunda tingsrätt)دا پێشووتر ئازاد کرا بوو.

 ئەو کەسە لە فرۆکەخانەی ئارلەنداوە بە بلیتێکی یەکسەری سەرفەری بۆ تورکیا کرد بوو، بەڵام هەر لەگەڵ گەشتن بە تورکیا لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە دەستگیر دەکرێ و بۆ سوید دەنێردرێتەوە. لە جانتاکانیدا ئەو کەسە کەرەستەی خۆ پاراستنی پێ بووە. لە پاش گەڕاندەوەی پۆلیسی ئاسایشی سوید لێپرسینەوەی لەگەڵدا کردووە و بەدادگا دراوە.

 بەپێیی داواکاری گشتی ئامانجی مەبەستی سەفەری ئەو پیاوە پەیوەندیکردن بووە بە بەرەی نوسراوە لە سوریا کە پەیوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدەوە هەیە. وەک بەڵگە داواکاری گشتی ئاماژەی بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لالەین ئەو کەسەوە کە بەدوای زانیاری لەسەر بەرەی نوسرا و داعش گەڕاوە. هەروەها ئەو کەرەستانەی لە جانتاکانیدا بووە.

 سەرەڕایی ئاشکرا کردنی  ئەوە بەڵگانەش لە هەردوو دادگاییەکادا واتە لە دادگای سەرەتایی و دادگای تێهەڵجوونەوەدا ئەو کەسە ئازادکرا. یەکێک لە هۆکاری ئازادکردنی ئەو کەسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرەی نوسرا چالاکی خێرخوازیش ئەنجام دەدەن و پێدەچی ئامانجی ئەوە بووبێ. هاوکات بەردەوام ئەو کەسە ٢٥ ساڵانەش ئەو گومانانەی ڕووبەڕووی دەکرانەوە ڕەتی دەکردنەوە.

دادگای تێهەڵچوونەوەی سڤێیا (Svea hovrätt ) بەهەمان شێوەی دادگای سەرەتای بڕیاری ئازادکردنی ئەو پیاوە تەمەن ٢٥ ساڵانەی ئەمڕۆ دەرکرد.

وەزیری ناوخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا دەڵێ.

  • ئێمە لەپاش ئەم بڕیارەی دادگا پێویستە چاو بە یاسایی تیرۆردا بخشێنینە. بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە یاساکە زۆر ڕوونتر بێت و بە ئامانجی خۆی بکات. هاوکات سەبارەت بەچی شێوەیەک یاساکە چالاتر بکەین دەبێ لە پێکەوە لەگەڵ وڵاتانی نەرویج، دانیمارک و فینلەندا یاسایەکی کاریگەری بهێنینە ئاراوە.
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".