.
وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

پێشنیازی هەرزانکردنی نرخی بلیتی شەمەندەفەر دەکرێ

شەمەندەفەر بۆ هەموو بەشەکانی وڵات بنێردرێت
1:21 min

ئەو بودجەی لە گەشتە ئاسمانییەکان دەردەکرێ پێویستە لە بواری ژێرخانی شەمەندەفەردا خەرج بکرێ. لەو ڕوانگەیەشەوە نرخی بلیتی شەمەندەفەر هەرزان بکرێ.

ئەمە پێشنیازی پارتی چەپە. پارتی چەپ پێشنیازی ئەوەشی کردووە کە ئەو مەرجی قازانج کردن لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسنی سوید (SJ) دانراوە هەڵ بیگیڕێ.

لە کۆتایی مانی نۆڤەمبەردا لێکۆڵەرەوەی حکومەت بێشنیازی کردبوو کە پێویستە لە ساڵی ٢٠١٨ باج لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان بهێنرێتە ئاراوە.

ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە هەر گەشتێک بە پێی مەوەداکەی لە نێوان ٦٠ بۆ ٤٣٠ کرۆن گرانتر ببێت. ئەم هەنگاوەش لە ڕوانگەی داهاتەوە حکومەت دەتوانی ١،٨ ملیارد کرۆن پاداشت بکات.

لە ئێستاداشدا پارتی چەپ پێشنیازی کردووە کە ئەو پارەیە لە بواری شەمەندەفەردا بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی نرخی بلیتی گەشتکردن بە شەمەندەفەر هەرزانتر بکرێ، هەوکات کۆمپانیای هێڵی ئاسنی سوید (SJ)وەک مەرج لەسەری بسەپێنرێ کە شەمەندەفەر بۆ هەموو بەشەکانی سوید بنێرێ.

لە ئێستاشدا بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان و پارتی دیموکراتەکانی سوید دژی ئەم پێشنیازەی پارتی چەپن. ئەوان لەبەرامبەردا پێیان وایە کە دەبێ لە ڕوانگەیەکی نێونەتەوەییەوە لەگەڵ ئەم پرسەدا هەنگاو بنێن کە ئایا باج لەسەر گەشتی ئاسمانی دابنرێ یان نا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".