.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

بەرهەمهێنانی خۆراک بەرگەی قەیران ناگرێت

حکومەت بودجەی بۆ دابین نەکردووە
1:04 min

بەرهەم هێنانی خۆراک لە سویددا مەترسی لە ناوچوونی لەسەرە ئەگەر لە ڕوانگەیەکەی درێژخایەنەوەی لێی بڕوانرێت, بۆ نمونە لە حاڵەتی هاتنە ئارای قەیرانەوە.

ئەمە بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کشتوکاڵی سوید (Sveriges lantbruksuniversitet).

 لە هەمان توێژینەوەدا هاتووە کە ئەگەر سوید لە جیهان دابڕا، بە هەر هۆکارێک بێت ئەوا بەرهەمهێنانی لە سویددا  دووچاری قەیران دەبێ. بۆ نمونە لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ کە جەنگی سارد کۆتای هات ئەوا سوید ئەودەم لە ڕووی بەرهێێنانی  کشتوکاڵییەوە ئاماددە نەبوو. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە قەیرانی درێژخایەن سەرچاوە بگرێ بەتایبەت لە حاڵەتێکدا ئەگەر شەڕ لە ناوچەکەدا هاتە ئاراوە و ئەمەش ڕاگرتنی هێنان کەرەستە و سووتەمەنی لە دەرەوە بۆ سوید دەکەوێتەوە.

زانکۆکە ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا هێچ یاسایەک بوونی نییە سەبارەت بەوەی کە چارسەرێک بۆ ئەم کێشە بهێنرێتە ئاراوە. هەر لە ڕوانگەی ڕەوشی ئاسایشی سیاسەتەوە حکومەت بڕیاریدا کە سەبارەت بەم پرسە دەست بە ئامادەکاری بکاتەوە. بەڵام هەتاوەکو ئێستا هێج بوودجەیەکی بۆ دیاری نەکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".