.
زانا شیرۆیی وەرگری خەڵاتی ئێکۆت. وێنە شاهۆ موانی

زانا شیرۆیی خەڵاتی ئێکۆت وەردەگرێ

" هەست بە سەربەرزی دەکەم"
1:33 min

زانا شیرۆیی سەرپەرشتی گرووپی زمانە بیانییەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت، خەڵاتی ناوخۆیی باشترین ڕۆژنامەوانی بەشی دەنگوباسی وەرگرت.

ئەویش لەبەر بەشداریی چالاکانەی لە کاتی کوودەتا لەشکرییەکەی تورکیادا کە درەنگانێکی شەو و بەکوتوپڕی بانگکرایەوە ڕادیۆ و لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی درێژماوەدا توانی بەشێوەیەکی زۆر لێهاتووانە، زانیارییەکی یەکجار بەرفرەوان و تازەبەتازە، پێشکەش بە گوێگرانی ڕادیۆی سوید لە سەراسەری وڵاتدا بکات.

زانا شیرۆی بەم شێوە باس لە هەستی خۆی سەبارەت بە خەڵاتەکە دەکات.    

         -  زۆر خۆشحاڵمە و هەست بە سەربەرزی دەکەم کە ئەم خەڵاتەم پێ بەخشراوە ئەمە دەرئەنجامی کاریکی باشە بۆ ئەوەی ئەم خەڵاتەت پێببخەشرێ.

لێکدانەوەی لیژنەکە سەبارەت بە پێدانی ئەم خەڵاتە بە زانا بەم شێوەیە بووە.

 " لەبەر لێهاتووی لە کاتی ڕووداوە مەزنەکاندا و چالاکی ڕۆژانەی کە لە ڕێگەی ڕادیۆ سویدنەوە دەبێتە هۆی سەرخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی ئێکۆت"

 جێگەی باسە زانا شیرۆی خەڵات وەرگری سەرەکی بوو. بێجگە لە زانا شیرۆی هەریەکە لە لۆتا کۆلین پەیانمێری لاتین ئەمەریکای ئێکۆت، یوهان بێریەندۆرف،  ئامادەکارانی پۆدکاستی ئەمەریکا کە بە (USA-valpodden.) ناسراوە کە سێ کەس بوون و لەمانە پێکدەهاتن سارا ستێنهۆڵم پیل، سێسیلیا خافار و گینا لیندبێری بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".