Ärkebiskop Antje Jackelén i Anafora kyrka med trasmattor.
مەتران، ئەنتێ جاکلین وێنە: Cecilia Uddén/Sveriges Radio.

کڵێساکان بانگەواز بۆ مافی پەنابەران دەکەن

مرۆڤەکان بۆ ئەوە کراون پێکەوە بژین
1:48 min

ئەنجوومەنی مەسیحییەکانی لە سوید داوا لە حکوومەت دەکەن یاساکانی کۆچ بگەڕێننەوە باری ئاسایی و مافی پەنابەری بدەن.

سەرۆکی سیانزە کۆمەڵەی ئایینی لە هەر چوار کڵێسا مەسیحییەکەوە واتا لۆتەرییەکان، کڵێسا ئازادەکان، کڵێسای کاتۆلیک و کڵیسای ئۆرتۆدۆکسەکان. لە بەرەبەری جەژنی لەدایکبوونی مەسیحدا ئیمزا کۆدەکەنەوە و بانگەوازێکی هاوبەش ئاڕاستەی حوکوومەت دەکەن کە تێیدا چەند مەرجێکیان دیاری کردووە،

بۆ نموونە داوا دەکەن کە داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بۆ منداڵ و لاوان  دابین بکرێت، هەموو ئەو پەنابەرانەی ئیقامە وەردەگرن مافی پێکهێنانی خێزانیان هەبێت واتا ئەو ڕێگرییانە لاببرێن کە بەر لە یەکگرتنەوەی خێزانە پەنابەرەکان دەگرێت.

مەتران ئانتەی جاکلین دەڵێت کاتێک ئێمە وەک کڵێساکان قسە دەکەین دەمانەوێت پەیامی مەسیحی بگەیەنین کە بریتییە لەوەی کە ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوە کراوین کە پێکەوە بژین.

جاکلین هەروەها دەڵێت ئەوەی ئێمە داوای دەکەین گەڕاندنەوەی یاساکانی کۆچە بۆ باری ئاسایی پێش گۆڕانکارییەکان، واتا ئەو تووندکردنەوانەی ساڵێک لەمەوبەر حکوومەت بڕیاری لەسەر دان و بەو پێیە مەرجەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەری سەخت کران.

جێی باسە ئەم بانگەواز و ئیمزاکۆکردنەوەیەی کڵێساکان بۆ مافی پەنابەران تا 13 مانگی جانوەری داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".